1. ماڵه‌وه‌
  2. navigate_before
  3. كارامەييى پەيوەندى
  4. navigate_before
  5. پەیوەندی سۆزداری و هاوسەرگیری
  6. navigate_before
  7. 6 ڕێگا بۆ دیاریکردنی سنوور لە پەیوەندی سۆزداریدا

6 ڕێگا بۆ دیاریکردنی سنوور لە پەیوەندی سۆزداریدا

 دیاریکردنی سنوور لە پەیوەندی سۆزداریدا

دیاریکردنی سنوور لە پەیوەندی سۆزداریدا یارمەتیت دەدات بە هاوبەشی ژیانت بڵێیت کە چەندە ئاسوودەیت و حەز دەکەیت چۆن مامەڵەت لەگەڵ بکات. کاتێک باس لە خۆشەویستی دەکرێت، مرۆڤەکان پێیان وایە دەبێت بەبێ مەرج هاوبەشی ژیانیان خۆشبوێت و هەر کارێکیان بۆ بکات. بێگومان خۆشەویستی بێ مەرج خۆشەویستی تەندروست نییە. چونکە لەم دۆخەدا مرۆڤ هەرچی هاوبەشەکەی بیەوێت بەبێ پرسیار ئەنجامی دەدات.

دیاریکردنی سنوورەکان لە پەیوەندییە سۆزدارییەکاندا ڕەنگە سەرەتا لۆژیکی نەبێت، بەڵام بۆ پاراستنی پەیوەندییەکی تەندروست زۆر پێویستە. سنوورەکان هێڵە نەبینراوەکانن کە هەست و بیرکردنەوە و جەستەت دەپارێزن. ئەگەر هەر لەسەرەتاوە سنوورێک بۆ پەیوەندییەکەتان دانەنێن، ناتوانن پەیوەندییەکی تەندروستتان هەبێت.
لەم بابەتەدا باس لەسەر دیاریکردنی سنوور لە پەیوەندی سۆزداریدا دەکەین.

دیاریکردنی سنوور:

جۆرەکانی سنوور لە پەیوەندی سۆزداریدا:

سنووری سۆزداری:

سنوورە سۆزدارییەکان دیاری دەکەن کە هەر هاوبەشێک دەتوانێت بیرکردنەوە و هەست و بەهاکانی خۆی هەبێت بەبێ ئەوەی گاڵتەیان پێبکرێت. زۆرجار وا بیردەکەینەوە کە ئێمە بەرپرسیارین لە هەست و سۆزەکانی هاوبەشی ژیانمان، بەڵام سنوورە سۆزدارییەکانمان بەرپرسیارێتیەکانمان دیاری دەکەن. لە ڕاستیدا سنووری سۆزداری یارمەتیت دەدات بەرپرسیارێتی هەستەکانی خۆت قبوڵ بکەیت و بزانیت کە تۆ بەرپرسیار نیت لە هەستەکانی هاوبەشی ژیانت.

سنووری فیکری:

سنووری فیکری دیاری دەکات کە هەر کەسێک دەتوانێت بۆچوون و بیری خۆی هەبێت. ئەگەر قبووڵی بکەین کە دەتوانین لەگەڵ یەکتر ناکۆک بین بەڵام ڕێز لە یەکتر بگرین، یان قبووڵی بکەین کە هەرکەسێک دەتوانێت بۆچوونی خۆی هەبێت، ئەوا ڕێزمان لە سنووری فیکری گرتووە.

سنووری فیزیکی:

سنوورە جەستەییەکان یارمەتی هاوبەشە ڕۆمانسیەکان دەدەن کە فەزای تایبەتی خۆیان هەبێت. دەتوانیت  ئارەزووەکانت باس بکەیت سەبارەت بەو جۆرە پەیوەندییەی کە هەتە. ئەم سنوورانە بریتین لە پێداویستییە جەستەییەکان وەک خۆراک، ئاو، پشوودان و کێشە تەندروستییەکان.

سنووری فیزیکی , سێکسی

سنووری سێکسی:

سنووری سێکسی دیاری دەکات کە چ پێداویستی و سنووردارکردنێکت هەیە سەبارەت بە کارلێکە سێکسییەکانت، چەند کاتژمێر دەتەوێت لە پەیوەندییەکدا بمێنیتەوە، چ جۆرە پەیوەندییەکت پێ خۆشە و لە کوێ و کەی هەست بە ئاسوودەیی زیاتر دەکەیت.

سنووری کات:

دانانی سنووری کات لە ڕاستیدا بە واتای ڕێزگرتن لە کاتەکانی یەکترە. ئەم سنوورانە دیاری دەکەن کەی تۆ و هاوبەشی ژیانت یەکتر دەبینن و چۆن کات بەسەر دەبەن پێکەوە. لە ڕاستیدا ئەم سنوورانە یارمەتیت دەدەن هەست بە هیچ ناچارییەک نەکەیت لە پەیوەندییەکەدا.

سنووری پەیوەندیکردن:

دیاریکردنی سنووری پەیوەندیکردن زۆر پێویستە بۆ باشتر بەڕێوەبردنی ئارگیومێنتەکان یان ململانێکان. دەتوانیت یاسا بۆ خۆت دابنێیت، بۆ نموونە ناوی ناخۆش بە یەکتر مەبە، ئارگیومێنتی پێشوو مەهێنە، باسەکە لە ناوەڕاستی ململانێدا بەجێ مەهێڵە.

سنووری دارایی:

سنووری دارایی دیاری دەکات کە چۆن دەتەوێت موڵکەکەت لەگەڵ هاوبەشەکەتدا هاوبەش بکەیت.

چۆنێتی دیاریکردنی سنوور بۆ هاوبەشی سۆزداری:

چۆنێتی دیاریکردنی سنوور بۆ هاوبەشی سۆزداری

ئەم ستراتیژیانە یارمەتیت دەدەن.

1. بە باشی لە سنوورەکانت تێبگە:

دڵنیابە کە خۆت بە باشی دەناسیت و دەتوانیت سنوورەکانت بە کەسانی دیکە بگەیەنیت. باشە زیاتر دەربارەی خۆت بزانیت بۆ ئەوەی سنوورەکانت بدۆزیتەوە.

2. سنوورەکانت بە ڕوونی بگەیەنە:

گفتوگۆ ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دیاریکردنی سنوورەکان و ڕەچاوکردنی لەلایەن لایەنەکانەوە. لە گفتوگۆی سنووری شەخسی خۆتدا، پێویستە ڕاستگۆ بیت و بە ڕوونی و ئاشکرا قسە بکەیت. تا گفتوگۆکە وردتر بێت، باشتر دەتوانیت سنوورەکان دیاری بکەیت.

3. گرنگی بە سنووری هاوبەشی ژیانت بدە:

گوێگرتن بەقەد قسەکردن لە دانانی سنوورەکاندا گرنگە. گوێ لە یەکتر بگرن و دڵنیابن لەوە تێدەگەن کە یەکتر چی دەڵێن. دەتوانن پرسیار بکەن بۆ ڕوونکردنەوەی پرسەکان.

4. فێربە بڵێیت “نا”:

وتنی نەخێر بە تایبەتی بۆ هاوبەشە ڕۆمانسیەکان قورسە. ئەگەر حەزت لە ئەنجامدانی کارێک نییە، پێویستە فێر بیت چۆن بڵێیت نەخێر.

5. لەبیرت بێت کە تۆ شایەنی ڕێز و حورمەتیت:

گرنگە بە خۆشەویستی و میهرەبانی و بەزەیی و ڕێزەوە ڕەفتار بکەیت، بەڵام زۆر گرنگە دڵنیا بیت لەوەی هاوبەشە ڕۆمانسیەکەت بە هەمان شێوە مامەڵەت لەگەڵ دەکات.

6. باسی ئەوە بکە کە چی بێزارت دەکات:

ئەگەر هاوبەشە ڕۆمانسیەکەت شتێکی کرد یان قسەیەکی کرد کە ناڕەحەتت دەکات، پێویستە قسەی لەگەڵ بکەیت و پێی بڵێیت کە هێڵی سووری تۆی بەزاندووە و داوای لێبکە جارێکی تر ئەو کارە نەکاتەوە.

سوودەکانی دیاریکردنی سنوور لە پەیوەندی سۆزداریدا:

سوودەکانی دیاریکردنی سنوور لە پەیوەندی سۆزداریدا

ئەم سوودانەی خوارەوە نیشان دەدەن کە چەندە پێویستە سنوورەکان دابنێن:

دیاریکردنی سنوور،  یارمەتی پاراستنی تاکایەتیت دەدات:

ئەم سنوورانە یارمەتی تۆ و هاوبەشە ڕۆمانسیەکەت دەدەن ناسنامە و بیرکردنەوە و هەستی تایبەت بە خۆتان هەبێت. ئەم سەربەخۆییە بەهێزکەره و یارمەتیت دەدات کە ڕێزگرتن لە خۆت بپارێزیت.

دیاریکردنی سنوور، ڕێزگرتن لە یەکتر زیاد دەکات:

ئەگەر ڕێز لە خۆت بگریت و لە پێناو خۆتدا بوەستیتەوە و سنوورەکانت دابنێیت، ئەوا یەکەم هەنگاوت ناوە بۆ بەدەستهێنانی ڕێزی هاوبەشەکەت و دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروست. توێژینەوەیەک لە ساڵی 2020دا دەریدەخات کە ڕێزگرتن لە یەکتر هۆکارێکی گرنگە بۆ پەیوەندییەکی تەندروست.

دیاریکردنی سنوور، ڕێگری لە ساختەکاری دەکات:

ئەگەر هاوبەشەکان نەتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ مامەڵە بکەن یان خواست و ئارەزووەکانیان دەرببڕن، لەوانەیە لایەنەکان سووکایەتی بە یەکتر بکەن و درۆ لەگەڵ یەکتر بکەن و لە کۆتاییدا بەو پەیوەندییە ڕازی نەبن.

دیاریکردنی سنوور، یارمەتیت دەدەن بە ڕوونی چاوەڕوانییەکانت بڵێیت:

ئەم سنوورانە یارمەتی تۆ و هاوبەشەکەت دەدەن بۆ دیاریکردنی چاوەڕوانییەکان و بەرپرسیارێتیەکانتان. لە ڕاستیدا تۆ ڕایدەگەیەنیت کە حەزت لە چ ڕۆڵێکە و حەزت لە چی نییە.

دیاریکردنی سنوور، ئینتیما زیاد دەکات:

لە هەمووی گرنگتر دانانی سنوورەکان یارمەتی تۆ و هاوبەشی ژیانت دەدات باسی پێداویستی و ئارەزووەکانتان بکەن و ئاسوودەتر و ئینتیمیتر بن.

دوا وشە:

گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ و ڕاستگۆیانە دەربارەی پێداویستییەکان و ئارەزووەکانت و چاوەڕوانییەکانتان، وا دەکات هەست بە نزیکبوونەوە و ئاسوودەیی زیاتر بکەن لە پەیوەندییەکەتدا. دانانی سنوور لە هەندێک کاتدا دەتوانێت ترسناک بێت، بەڵام پێویستە سنووری یەکتر قبوڵ بکەیت و ڕێزی لێبگریت. ئەگەر هەستت کرد کە ناتوانیت سنوورەکانت دیاری بکەیت و ناتوانیت پەیوەندییەکی تەندروستت هەبێت، باشتر وایە لەگەڵ ڕاوێژکاری خێزان قسە بکەیت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات سنوورەکانت بزانیت و لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باسی بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.
You need to agree with the terms to proceed

ناوەڕۆکی پێشنیار کراو