ئۆلیگۆمینۆریا بە خوێنبەربوونی کەم یان نائاسایی سووک لە نێوان سوڕی مانگانەدا ناودەبرێت. لە ڕاستیدا ناڕێکی سوڕی مانگانە ئاماژەیە بۆ سوڕی مانگانە کە زیاتر لە 35 ڕۆژ یان کەمتر لە 9 سوڕی مانگانە لە ساڵێکدا دەخایەنێت. ناڕێکی سوڕی مانگانە هۆکاری جۆراوجۆری هەیە، هەندێکیان بێ زیانن، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا، ناڕێکی سوڕی مانگانە ڕەنگە نیشانەی نەخۆشییەکی قورس بێت. لەم بابەتەدا زیاتر دەربارەی ئۆلیگۆمینۆریا و هۆکارەکانی و نیشانەکانی و ڕێگاکانی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی دەزانین. تا کۆتایی بابەتەکە لەگەڵمان بمێنەرەوە.
ئۆلیگۆمینۆریا چییە؟
ئۆلیگۆمینۆریا(Oligomenorrhea) زاراوەیەکی پزیشکییە بۆ سوڕی مانگانەی نائاسایی بەکاردێت، لەوانەش سوڕی مانگانەی ناڕێک. سوڕی مانگانەی ئاسایی بەزۆری هەر 28 ڕۆژ جارێک ڕوودەدات و 4 بۆ 7 ڕۆژ دەخایەنێت. لەوانەیە بۆشایی نێوان سوڕی مانگانەت 21 یان 35 ڕۆژ ڕێک بێت، کە هێشتا ئاساییە. بەزۆری ژمارەی ڕۆژەکانی ئەو ماوەیە وەک یەک دەبێت و یەک یان دوو ڕۆژ زیاد دەکرێت یان کەم دەکرێتەوە. ئۆلیگۆمینۆریا ئەو ماوەیە پێشبینی نەکراوەیه کە لەوانەیە زیاتر لە 35 ڕۆژ سوڕی مانگانەت نەبێت. لە ڕاستیدا لەبری مانگانە، سوڕی مانگانە تەنها 6 بۆ 8 سوڕی مانگانەت هەیە لە ساڵێکدا.
جیاوازی نێوان ئۆلیگۆمینۆریا(ناڕێکی سوڕی مانگانە) و ئامێنۆریا(نەبوونی سوڕی مانگانە):
ئۆلیگۆمینۆریا و ئامێنۆریا هەردووکیان سوڕی مانگانە نائاسایین. ئامێنۆریا واتە نەبوونی سوڕی مانگانە، لە کاتێکدا ئۆلیگۆمینۆریا ئاماژەیە بۆ ناڕێکی سوڕی مانگانە. لە ئامێنۆریادا سوڕی مانگانەت نییە یان سوڕی مانگانەت دبێت و چەند مانگێک نابێت، لەکاتێکدا لە ئۆلیگۆمینۆریادا هەر سوڕی مانگانەت دبێت بەڵام هەمیشە سوڕی مانگانەت لە کاتی دیاریکراودا نایەت و لەڕاستیدا سوڕی مانگانەت لە ئاسایی کورتترە.
بڵاوبوونەوەی ئۆلیگۆمینۆریا:
نزیکەی لەسەدا 12 بۆ 15.3ی ژنانی تەمەنی زاوزێ تووشی ناڕێکی سوڕی مانگانە دەبن. نزیکەی لەسەدا 10 بۆ 20ی ئەو کەسانەی کێشەی منداڵبوونیان هەیە تووشی ناڕێکی سوڕی مانگانە دەبن. زۆرجار ئۆلیگۆمینۆریا لەگەڵ نەخۆشی هێلکەدانی فرە کیسی (PCOS) ڕوودەدات. بە واتایەکی تر نزیکەی لەسەدا 75 بۆ 85ی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی هێلکەدانی فرە کیسییان هەیە سوڕی مانگانەیان ناڕێک دەبێت. هێلکەدان چییە؟ هەموو شتێک دەربارەی هێلکەدان
هۆکاری ئۆلیگۆمینۆریا یان ناڕێکی سوڕی مانگانه:
لە سوڕی مانگانەی ئاساییدا، گۆڕانکارییە هۆرمۆنییەکان ئاماژە بە ناوپۆشی منداڵدان دەکەن بۆ ئەوەی هەموو مانگێک بۆ هێلکەیەکی پیتێنراو ئامادە بکات. بێگومان هێلکە هەمیشە ڕێگەی خۆی بۆ منداڵدان نادۆزێتەوە، کاتێکیش پێویست بە ناوپۆشی منداڵدانەکە نەماوە، شانەکانی منداڵدان لەناو دەچن و، دوای تێپەڕین بە ملی ڕەحم، دەچێتە ناو زێ و وەک خوێنی سوڕی مانگانە لە جەستە دەردەچێت. ئەم پرۆسەیە نزیکەی هەموو مانگێک ڕوودەدات، بەڵام ئاساییە درێژی سوڕی مانگانە جیاواز بێت و ڕەنگە کەمێک درێژتر یان کورتتر بێت لە 28 ڕۆژ. پێویستە گرنگی بە پرۆسەی سروشتی خۆت بدەیت و تێبینی هەر گۆڕانکارییەکی گەورە بکەیت.
بۆ نموونە ڕەنگە بە شێوەیەکی ئاسایی هەر 30 ڕۆژ جارێک سوڕی مانگانەت هەبێت و وردە وردە ئەم ماوەیە بۆ هەر 35 یان 40 ڕۆژ جارێک زیاد دەکات. هەروەها لەوانەیە سوڕی مانگانەت لە ئاسایی سووکتر بێت. لە هەندێک حاڵەتدا ڕەنگە سوڕی مانگانەت قورستر بێت، بەتایبەتی ئەگەر لە ماوەیەکی کورتتردا ڕووبدات. لەوانەیە ئەمەش لەبەر ئەوە بێت کە هێلکەدابەزین ڕووی نەداوە و ناوپۆشی منداڵدان زیاتر لەوەی پێویستە کۆبوبێتەوە. لەو کەسانەی کە سوڕی مانگانەیان بە شێوازی هۆرمۆنی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون کۆنترۆڵ دەکەن، ڕەنگە ماوەی سوڕی مانگانە لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر جیاواز بێت.
1. دەوروبەری وەستانی سوڕی مانگانە:
کاتێک گەنجێک یەکەم سوڕی مانگانەی دەست پێدەکات، ڕەنگە ساڵانێکی زۆری پێبچێت تا سوڕی مانگانەی ڕێکوپێک بێت. شتێکی نامۆ نییە لە سەرەتاوە خوێنبەربوونی ناڕێک و سوڕی مانگانە قورستر یان سووکتر بێت لە مانگەکانی پێشوو، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات بەزۆری هۆرمۆنەکان جێگیر دەبن. هەروەها ڕەنگە گۆڕانکاری لە سوڕی مانگانەدا ڕووبدات لەگەڵ چوونە ناوەوەی کەسێک لە دەوروبەری وەستانی سوڕی مانگانەدا.
2. گۆڕانکارییەکانی ژیان:
ڕەنگە سوڕی مانگانە لە وەڵامی گۆڕانکارییەکانی دیکەی ژیانی مرۆڤدا بگۆڕێت. بۆ نموونە دووگیانی و منداڵبوون و شیرپێدان لەوانەیە کاریگەری لەسەر سوڕی مانگانەی کەسێک هەبێت. هەروەها گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان وەک پشوو و فشاری کارکردن و دابەزینی کێشی بەرچاو ڕەنگە کاریگەری لەسەر سوڕی مانگانەت هەبێت. هەروەها بەدخۆراکی دەبێتە هۆی ئۆلیگۆمینۆریا (ناڕێکی سوڕی مانگانە) و تەنانەت وەستانی (ئامێنۆریا). ئەو کەسانەی کە کێشەی خواردنیان هەیە وەکو بێئاگایی لە خواردن، تووشی دابەزینی کێشی توند دەبن، کە لەوانەیە ببێتە هۆی وەستانی سوڕی مانگانە.
3. وەرزشی چڕ:
ئەو کەسانەی کە وەرزشێکی چڕ دەکەن، لەوانەیە تووشی گۆڕانکاری لە سوڕی مانگانەیاندا ببن. هەندێک لە وەرزشوانانی پیشەگەر لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا سوڕی مانگانەیان سووک یان هیچ سوڕی مانگانەیان نییە.
4. کێشی زیادە:
کێشی زیادە یان قەڵەوی کاریگەری لەسەر سوڕی مانگانەت دەبێت. هۆرمۆنی ئیسترۆجین، هۆرمۆنی سەرەکی سوڕی مانگانە، لە چەوری لەشدا هەیە. چەوری زیادە ئاستی ئیسترۆجین زیاد دەکات و کاریگەری لەسەر سوڕی مانگانە دەبێت. ئۆلیگۆمینۆریا یان ناڕێکییەکانی سوڕی مانگانەی پەیوەست بە کێشەوە بەزۆری بە پاراستنی کێشێکی تەندروست چارەسەر دەبن.
5. دەرمانی تایبەت:
هەندێک دەرمان، لەوانە حەبی هۆرمۆنی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون، دەبنە هۆی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە سوڕی مانگانەی کەسێکدا. خواردنی حەبی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون، دەرزی، پەچە، ئەڵقە، ڕێخۆڵە کوێرە(IUD)، یان چاندن لەوانەیە ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە سوڕی مانگانەتدا. ڕەنگە هەندێک کەس تووشی سوڕی مانگانە قورستر و زووتر دەبن، هەندێکی تریش تووشی سوڕی مانگانە سووکتر و ناڕێک دەبن، کە پێی دەوترێت ئۆلیگۆمینۆریا یان ناڕێکییەکانی سوڕی مانگانە . بەکارهێنانی ناڕێک و پێکی ڕێگاکانی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون یان گۆڕینی بەردەوامی شێوازەکان دەتوانێت ببێتە هۆی خوێنبەربوونی نائاسایی یان پێشبینینەکراو. باشتر وایە بە بەردەوامی ئەو ڕێگایە بەکاربهێنیت کە باشترین کاریگەری بۆت هەیە.
هەرچەندە شێوازەکانی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون بە هۆرمۆن ڕەنگە ببێتە هۆی گۆڕانکاری نەخوازراو و کاریگەری لاوەکی، بەڵام بە شێوەیەکی باو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سوڕی مانگانە بەکاردەهێنرێن. هەندێک کەس بۆ کەمکردنەوەی ماوەی سوڕی مانگانە، چڕی، یان بەتەواوی سەرکوتکردنی سوڕی مانگانە، ڕێگەی کۆنتڕۆڵکردنی لەدایکبوون بەکاردەهێنن. هەروەها دەرمانی تر وەک دەرمانی دژە دڵەڕاوکێ و دژە خەمۆکی دەتوانێت کاریگەری لەسەر سوڕی مانگانە هەبێت.
6. نەخۆشییە بنەڕەتییەکان:
ڕەنگە ئۆلیگۆمینۆریا نیشانەیەک بێت بۆ حاڵەتێکی بنەڕەتی، لەوانە:
- کەمی سەرەتایی هێلکەدان؛
- نەخۆشی هەوکردنی حەوز؛
- نیشانەکانی هێلکەدانی فرە کیسی؛
- زیادبوونی پرۆلاکتینیمیا (بەرزی ئاستی پرۆلاکتین لە خوێندا)؛
- وەرەمی دەردانی هۆرمۆن؛
- تێکچوونی غودەی دەرەقی؛
- گیرانی منداڵدان و ملی ڕەحم و زێ؛
- بەکارهێنانی ستیرۆیدی ئەنابۆلیک؛
- نەخۆشی گڕاڤس؛
- نەخۆشی پرادەر-ویلی؛
- نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم و دووەمی کۆنترۆڵنەکراو؛
- دووگیانی؛
- زیادبوونی زگماکی ئەدرنال؛
- تێکچوونی خواردن؛
- نەخۆشی کوشینگ؛
- نەخۆشی ئاشرمان.
نیشانەکانی ئۆلیگۆمینۆریا:
هەندێک گۆڕانکاری لە سوڕی مانگانەی کەسێکدا بە درێژایی ژیانی ئاساییە. لەدەستدانی سوڕی مانگانە یان ناوبەناو ناڕێکی سوڕی مانگانە شتێکی نامۆ نییە و مەرج نییە بەو مانایە بێت کە کێشەیەک هەبێت. ئەو هۆرمۆنانەی کە بەشدارن لە سوڕی مانگانەدا ڕەنگە بۆ ماوەیەکی کاتی بەهۆی هۆکاری جۆراوجۆرەوە کاریگەرییان لەسەر بێت. بەڵام ئەگەر لەناکاو سوڕی مانگانەی کەسێک گۆڕانکاری بەسەردا هات و زۆربەی تەمەنی نەگەڕایەوە سەر شێوازی ئاسایی خۆی، پێویستە هۆکاری گۆڕانکارییەکە دیاری بکرێت. باوترین نیشانەی ئۆلیگۆمینۆریا بریتییە لە نەبوونی یان دواکەوتنی سوڕی مانگانە. بەڵام بەپێی هۆکاری ناڕێکی سوڕی مانگانە، ڕەنگە نیشانەکانی دیکەشت هەبێت، لەوانە:
- زیاتر لە 35 ڕۆژ بەبێ سوڕی مانگانە تێپەڕیوە؛
- هەبوونی کەمتر لە 9 سوڕی مانگانە لە ساڵێکدا؛
- سوڕی مانگانە ناڕێک؛
- سووکتر لە سوڕی مانگانەی ئاسایی؛
- زیپکەی دەموچاو؛
- ژانەسەر؛
- ئازاری سک؛
- دەردانی زێ؛
- لاوازی بینین؛
- مووی زیادە لە دەموچاو و لەش.
کاتێک خوێنبەربوونی ناڕێک ڕوودەدات، لەوانەیە تووشی نیشانەکانی تری سوڕی مانگانە بیت، وەکو نیشانەکانی پێش سوڕی مانگانە، گرژبوون و ئاوسانی ئاو. هەروەها لەوانەیە هیچ نیشانەیەکت نەبێت. ڕەنگی خوێنی سوڕی مانگانە لەوانەیە قاوەیی تۆخ، سوور، یان پەمەیی کاڵ بێت، وە لەوانەیە هەست بە مەین یان بەڵغەم بکەیت لەسەر پادەکەت یان تامپۆنەکەت، یان لەسەر جلی ژێرەوەت، کاتێک خۆت دەسڕیتەوە.
دەستنیشانکردنی ئۆلیگۆمینۆریا:
ئەگەر نیگەرانی سوڕی مانگانەتی، پێویستە سەردانی پزیشکی ئافرەتان بکەیت. لەوانەیە پزیشک پرسیاری تەندروستی و سوڕی مانگانەت بکات، کێشەکانی زاوزێ، یان مێژووی شێرپەنجە لە دایکت، خوشکەکەت، یان خاڵۆزاتدا. هەروەها لەوانەیە پزیشکەکەت پشکنینت بۆ بکات و پرسیارت لێبکات دەربارەی مێژووی سێکسیت، دووگیانی، منداڵبوون، هەر حاڵەتێکی پزیشکی بنەڕەتی یان نەشتەرگەرییەک، و هەر دەرمان و تەواوکەرێک کە دەیخۆیت.
لەگەڵ پزیشکەکەت قسە بکە دەربارەی وردەکاری تایبەت سەبارەت بە خوێنبەربوونەکەت، لەوانەش ماوەی خوێنبەربوون و توندی. لەسەر بنەمای ئەم زانیاریانە پزیشک دەتوانێت هۆکاری کەمبوونەوەی سوڕی مانگانە دەستنیشان بکات. لەوانەیە پزیشک پشکنینی حەوز ئەنجام بدات بە بەکارهێنانی سپێکولۆم بۆ پشکنینی ناوەوەی کۆم و زێ. لەوانەیە هەست بە کەمێک ناڕەحەتی یان شەرمەزاری بکەیت، بەڵام ئەم تاقیکردنەوە بە خێرایی کۆتایی دێت. هەروەها پزیشکەکە پشکنینی نیشانەکانی پەیوەست بەو نەخۆشیانە دەکات کە هاوسەنگی هۆرمۆنەکان تێکدەدەن، لەوانە:
- پشکنینی قەبارەی غودەی دەرەقی؛
- پشکنین بۆ نیشانەکانی پەیوەست بە زیادبوونی هۆرمۆنەکانی پیاو (وەک زیادبوونی مووی دەموچاو و جەستە)؛
- پشکنینی دەردانی شیری گۆی مەمک.
ئەگەر لە کاتی هەر بەشێکی پشکنینەکەدا هەستت بە هەر ئازارێک یان ناڕەحەتییەک کرد، دەستبەجێ پزیشکەکەت ئاگادار بکەرەوە بۆ ئەوەی ئەگەر پێویست بوو پشکنینەکە بوەستێنرێت.
چارەسەری ئۆلیگۆمینۆریا:
کاتێک پزیشکەکەت هۆکاری ئۆلیگۆمینۆریا دەستنیشان دەکات، ئەوا دەست بە بژاردەکانی چارەسەرکردن دەکەن. چارەسەری دروست بەندە بە بارودۆخی خۆتەوە. ڕەنگە هەندێک چارەسەر بۆ تۆ گونجاو نەبن. بۆ نموونە ڕێگری لە منداڵبوون بە هۆرمۆن لەلایەن زۆر کەسەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سوڕی مانگانە بەکاردەهێنرێت، بەڵام ئەگەر پێشینەی خوێن مەین یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنت هەبوو، ڕەنگە ڕێگا هۆرمۆنییەکان بۆ تۆ گونجاو نەبن.
1. گۆڕینی شێوازی ژیان:
سوڕی مانگانە بەندە بە شێوازی ژیان و کێش و ڕۆتینی وەرزشکردن و ئاستی فشار. پزیشکەکەت دەتوانێت یارمەتیت بدات لە گۆڕینی شێوازی ژیانت. وردە وردە کێشەی سوڕی مانگانەت بە پشوودان و هەبوونی خشتەی کارکردن و ڕێکخستنی کێشت چارەسەر دەبێت.
2. ڕێگری لە لەدایکبوون یان چارەسەری هۆرمۆن:
ئەگەر حاڵەتێکی دیاریکراوت هەیە کە وەڵامی هۆرمۆنەکان دەداتەوە، لەوانەیە پزیشکەکەت بیەوێت جۆرەکانی تری ڕێگەی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون تاقی بکەیتەوە بۆ بەڕێوەبردنی سوڕی مانگانە. دەتوانیت ئەم دەرمانانە بەکاربهێنیت تەنانەت کاتێک چالاکی سێکسیت نییە یان لە ڕابردوودا سێکست نەکردووە. ئەم دەرمانانە لە شێوەی حەب و پەچە و چاندنی پێستی بەردەستن. پزیشکەکەت دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ هەڵبژاردنی بژاردەی دروست.
دەتوانیت زیاتر لە شێوازێک تاقی بکەیتەوە، بەڵام پێویستە چەند مانگێک بدەیت بە جەستەت بۆ ئەوەی کاریگەری هەر شێوازێک ببینیت پێش ئەوەی وازی لێبهێنیت. شێوازێکی دیکەی چارەسەری هۆرمۆنی بەکارهێنانی هۆرمۆنی ئاگۆنیستەکانی دەردانی گۆنادۆتڕۆپینە. بێگومان ئەم شێوازە بۆ ماوەیەکی زۆر بەکارناهێنرێت و کاریگەری لاوەکی هەیە. سەبارەت بەم بابەتە ڕاوێژ بە پزیشک بکە.
3. چارەسەری نەخۆشییە بنەڕەتییەکان:
ئەگەر هەوکردنی سێکسیت هەیە، لەوانەیە پێویستت بە خواردنی دژە زیندەیی بێت. هەروەها ڕەنگە هاوبەشی سێکسیت پێویستی بە چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە هەبێت. هەروەها پێویستە لە کاتی سێکسکردندا ڕێگەی خۆپارێزی بەکاربهێنیت. ئەگەر بە هۆکاری تر تووشی ئۆلیگۆمینۆریا بوویت، پێویستە سەردانی پزیشکێک بکەیت کە پسپۆڕ بێت لەو حاڵەتەدا. بۆ نموونە بۆ نەخۆشی غودەی دەرەقی پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی هەناوەکان بکەیت. کاتێک نەخۆشییەکەت لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بوو، کەمی سوڕی مانگانەت چارەسەر دەبێت.