1. ماڵه‌وه‌
  2. navigate_before
  3. كارامەييى پەيوەندى
  4. navigate_before
  5. ئەتەکێت
  6. navigate_before
  7. چۆن ڕێز لە تایبەتمەندیی کەسانی تر بگرین؟

چۆن ڕێز لە تایبەتمەندیی کەسانی تر بگرین؟

چۆن ڕێز لە تایبەتمەندیی کەسانی تر بگرین؟

لە سەردەمی تەکنەلۆژیا و جەنجاڵیی میدیاکاندا، چەمکی تایبەتمەندی پێویستی بە تێڕوانینێکی نوێ و پێناسەکردنەوە هەیە. ئاشنابوون بەم بنەمایە تەنیا بۆ پاراستنی سنوورە کەسییەکان نییە، بەڵکو کلیلێکە بۆ بونیادنانی پەیوەندییەکی تەندروست و ڕێزدار. مرۆڤ کاتێک ڕێز لە تایبەتمەندی دەگرێت، وێنەیەکی بەرز و متمانەپێکراو لە کەسایەتیی خۆی لە مێشکی دەوروبەریدا دەخوڵقێنێت. لەم بابەتەدا، بە شێوەیەکی پوخت گرنگترین خاڵەکانی پەیوەست بەم بابەتە دەخەینە ڕوو.

تایبەتمەندیی کەسی واتە چی؟

تایبەتمەندی، بریتییە لە ناسین و ڕێزگرتن لە دیدگا و ئازادییە تاکەکەسییەکانی خۆت و کەسانی دیکە؛ ئەوەی کە لە وڵاتێکی وەک کۆریای باکووردا بە دەگمەن دەبینرێت. سستی و کەمتەرخەمی لە پاراستنی تایبەتمەندیدا، دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی بۆ مرۆڤ. هەنگاوی یەکەم بۆ تێگەیشتن لەم چەمکە ئەوەیە کە هەم زانا بین و هەم کردارەکی؛ چونکە ئەوپەڕی خۆپەرستییە چاوەڕێی ڕێزگرتن لە تایبەتمەندیی خۆمان بکەین، بێ ئەوەی خۆمان ڕێز لە سنووری کەسانی تر بگرین.

بۆچی حەز دەکەین دەستوەردان لە ژیانی خەڵکیدا بکەین؟

یەکێک لەو هۆکارانەی هانمان دەدات سنووری تایبەتمەندیی کەسیی خەڵک ببەزێنین، چێژوەرگرتنە لە «هەستی باڵادەستی» و «سەلماندنی خۆمان». پێویستیی بینران و سەرنجڕاکێشان، یەکێکە لە بنەڕەتیترین پێداویستییە ڕۆحییەکانی مرۆڤ؛ ئێمە حەز دەکەین بیروڕاکانمان لەلایەن دەوروبەرەوە پەسەند بکرێت. پەیامی شاراوەی ئەم پەسەندکردنە ئەوەیە: «من و دیدگاکەم لای خەڵک جێگەی بایەخین»، ئەمەش هەستێکی خۆشمان پێ دەبەخشێت.

هۆکارێکی تر، «کاریگەریی خاوەندارێتی»یە. ئەم هەستە وامان لێ دەکات بە پەرۆشەوە بچینە ناو کێشەی خەڵکییەوە؛ چونکە لەو کاتەدا، کێشەکە هی ئێمە نییە و ئەو فشار و دڵەڕاوکێیەی کە لە کاتی بڕیاردان بۆ ژیانی خۆمان هەمانە، لێرەدا نامێنێت. بەمەش بوێرییەکی کاتیمان بۆ پەیدا دەبێت تا دەست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ببەین، تەنیا بۆ ئەوەی بە خۆمان بسەلمێنین کە مرۆڤێکی ترسنۆک، دەستەوەستان و تەمەڵ نین.

هەر بۆیە زۆر جار بێباکانە و پەلەپەل دەکەوینە وێزەی کێشەی خەڵک، بێ ئەوەی بزانین لایەنی بەرامبەر ئەم دەستێوەردانەی دەوێت یان نا؟! لە ڕاستیدا، ئامانجی شاراوەی ئێمە لە چارەسەرکردنی کێشەی ئەوانی تر، جۆرێکە لە وەڵامدانەوە بە کێشە چارەسەرنەکراوەکانی خۆمان. لەم دۆخانەدا، بە کەمکردنەوەی ترس و گرژی، هەست بە هێزێکی زیاتر دەکەین و لە ئەنجامدا زیاتر ئامادەی «سەرکێشی» دەبین.

کەی تایبەتمەندی پێشێل دەکرێت؟

کەی تایبەتمەندی پێشێل دەکرێت؟

پێشێلکردنی تایبەتمەندی دەتوانێت چەندین شێوەی هەبێت، لە ڕەفتاری ئاشکراوە تا کردەوەی وردتر. هەندێک لە نموونە باوەکانی پێشێلکردنی نهێنی بریتین لە:

  • گوێگرتنی بەمەبەست: گوێگرتن لە پەیوەندیی تەلەفۆنی یان گفتوگۆی تایبەتی کەسانی تر بەبێ مۆڵەت.
  • خوێندنەوەی نامەکان: کردنەوە و خوێندنەوەی نامەی نووسراو، کورتەنامەی مۆبایل یان ئیمەیڵی کەسانی تر بەبێ ڕەزامەندی خۆیان.
  • پشکنینی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: پشکنینی مۆبایل، تابلێت یان لاپتۆپی کەسانی تر، وەک گەڕان لەناو نامەکان، گەلەری وێنەکان و مێژووی سێرچکردنەکانیاندا.
  • بەزاندنی سنووری فیزیکی: چوونە ناو ژووری نووستن یان شوێنی کار بەبێ لەدەرگادان و مۆڵەت وەرگرتن.
  • درکاندنی نهێنییەکان: بڵاوکردنەوە و ئاشکراکردنی زانیارییە تایبەتییەکانی خەڵک(وەک: باری دارایی، نەخۆشی، یان پەیوەندییە تایبەتەکان).
  • پرسیاری بێزارکەر: ئاڕاستەکردنی پرسیاری زۆر تایبەتی و ناپەیوەندیدار لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا، کە کەسەکە ئارەزووی وەڵامدانەوەیان ناکات.
  • شوێنکەوتن و سیخوڕی: چاودێریکردن و شوێنکەوتنی کەسێک بە شێوەی فیزیکی یان لە جیهانی دیجیتاڵیدا بە مەبەستی سیخوڕیکردن.

چی بکەین بۆ ئەوەی ڕێز لە تایبەتمەندیی کەسانی تر بگرین؟

ڕێزگرتن لە تایبەتمەندیی کەسانی تر، نیشانەی تێگەیشتن، باڵاوبوونی فکری و کارامەیییەکی بەهێزی پەیوەندیکردنە. دەتوانین لەرێگەی ئەم هەنگاوانەوە لەم بوارەدا سەرکەوتووتر بین:

  • مۆڵەت بخوازە: هەمیشە پێش ئەوەی بچیتە ناو سنووری تایبەتیی کەسێک (ژوور، جانتا، مۆبایل) یان پرسیارکردن دەربارەی ژیانی، مۆڵەت وەربگرە. ئەمە سادەترین و گرنگترین هەنگاوە.
  • خۆت بە گفتوگۆی خەڵکەوە سەرقاڵ مەکە: بە مەبەست گوێ لە قسەی تایبەتیی خەڵک مەگرە، جا چ لە شوێنە گشتییەکان بێت یان لە کاتی تەلەفۆنکردندا؛ هەوڵ بدە وەک کەسێکی «تەمەڵۆک و کڵۆچە» دەرنەکەویت.
  • کەلوپەلی کەسی مەپشکنە: بەبێ مۆڵەت دەست بۆ مۆبایل، لاپتۆپ، یاداشتنامە، یان هەر کەلوپەلێکی تری کەسانی تر مەبە.
  • پارێزەری نهێنییەکان بە: ئەو زانیارییە تایبەتانەی کە کەسێک وەک متمانەیەک بۆی گێڕاویتەتەوە، بۆ کەسی تر باسی مەکە.
  • پرسیاری بێزارکەر مەکە: دوور بکەوەرەوە لەو پرسیارانەی کە پەیوەندییان بە تۆوە نییە و دەبنە هۆی ناڕەحەتیی بەرامبەر (وەک: مووچەکەت چەندە؟ کەی هاوسەرگیری دەکەیت؟ پلانەکانی داهاتووت چییە؟).
  • لە سۆشیاڵ میدیا وریابە: بەبێ مۆڵەت وێنە و زانیاریی خەڵک بڵاو مەکەرەوە، هەروەها لە کاتی تاگکردنی (Tag) کەسەکاندا وردبین بە.
  • مەودای فیزیکی بپارێزە: لە شوێنە گشتییەکاندا (وەک سەرەی بانک یان ئامێری ATM)، مەودایەکی گونجاو لەگەڵ کەسی پێش خۆت بپارێزە بۆ ئەوەی هەست بە ئاسوودەیی بکات.
  • ڕێز لە هەڵبژاردنەکان بگرە: حوکم مەدە بەسەر شێوازی ژیان، جۆری کار، پۆشاک و هاوسەرگیریی کەسانی تردا؛ هەوڵ مەدە بڕیارەکانیان بگۆڕیت مەگەر خۆیان داوای ڕاوێژت لێ بکەن.

چۆن مەبەستی خۆمان لە دەستوەردان لە ژیانی خەڵکیدا بناسینەوە؟

چۆن مەبەستی خۆمان لە دەستوەردان لە ژیانی خەڵکیدا بناسینەوە؟

دەتوانین بە بوێرییەوە بڵێین کە جۆری پۆشاک، هەڵبژاردنی هاوسەر، ژمارەی هاوسەرگیری، جۆری وەرزش، کۆچکردن و هەڵبژاردنە کەسییەکانی تری خەڵکی، هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێمەوە نییە. لەم نێوەندەدا، گرنگترین کار ئەوەیە کە لێکەوتەی هەڵبژاردنی دەوروبەرمان هەڵسەنگێنین و لە خۆمان بپرسین:

  • ئەم بابەتە تا چەند پەیوەندی بە منەوە هەیە؟
  • بۆچی و تا چەند گرنگە؟
  • کاریگەری لەسەر چی دەبێت؟
  • چ سوود یان زیانێکی بۆ من هەیە؟
  • ئایا دەتوانم یان دەمەوێت بۆ چارەسەرکردنی کارێک بکەم؟
  • دەمەوێت چ ڕۆڵێک ببینم؟ ڕاوێژکار، هاوەڵ، ڕەخنەگر، بەربەست، یان تەنیا هەواڵدەر؟

ئەگەر وەڵامەکانت بۆ ئەم پرسیارانە نەرێنی بوون، یان تەنیا لەبەر «کنجکاوی و سەرکێشی» بوو، ئەوا باشترە پێداچوونەوە بە ڕەفتارەکانتدا بکەیت؛ چونکە ئەگەری زۆرە دەستوەردان لە بابەتێکدا بکەیت کە نە بۆ خۆت دەستکەوتی دەبێت و نە کێشەی خاوەن بابەتەکەش چارەسەر دەکات.

پاراستنی تایبەتمەندیی کەسی نێوان ژن و مێرد:

بابەتی تایبەتمەندیی کەسی لە نێوان ژن و مێرددا، ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەگێڕێت لە ڕادەی ڕازیبوونی هەردوولا لە ژیانی هاوبەشیان. بەپێی «تیۆریی هەڵبژاردن»ی ویلیام گلاسەر، هەرچەندە پێویستیی ئازادی لە مرۆڤێکدا زیاتر بێت، مەیلی بۆ گوێڕایەڵی و هاوشێوەبوون کەمتر دەبێت. ئەگەر یەکێک لە هاوسەرەکان ئازادیخواز بێت و ئەویتریان «کۆنتڕۆڵکەر»، داهاتوویەکی گەش چاوەڕێی پەیوەندییەکەیان ناکات؛ مەگەر ئەوەی درک بە جیاوازیی میزاجی یەکتر بکەن و هەوڵی لێکتێگەیشتن بدەن.

یەکێک لە نموونە باوەکان، ڕێژنەیەک لە پرسیارە کە یەکێک لە هاوسەرەکان دوای تەواوبوونی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ڕووبەڕووی ئەویتری دەکاتەوە: «کێ بوو؟ چی ووت؟ بۆچی تەلەفۆنی بۆ کردیت؟ تۆ چیت پێ ووت؟ و…». یان دەربارەی هاتووچۆ: «لەکوێ بوویت؟ بۆ کوێ دەچیت؟ کەی دەگەڕێیتەوە؟ بۆچی وەڵامی تەلەفۆنت نەدایەوە؟».

سەرنەکەوتن لە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە، جگە لە بەزاندنی سنووری تایبەتی، دەبێتە هۆی ساردبوونەوەی سۆز و نەمانی متمانە. ئەگەری زۆرە کەسی کۆنتڕۆڵکەر پەنا بۆ ئەم ڕەفتارانە ببات:

  • سیخوڕی و گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان.
  • ڕاسپاردنی کەسێک بۆ چاودێریکردنی وردی ڕەفتارەکانی هاوسەرەکەی.
  • بەکارهێنانی منداڵان بۆ هەواڵگری و زانیاری کێشانەوە.
  • شوێنکەوتن و چاودێریکردنی بەردەوام.
  • لێپرسینەوە و سین و جیم کردن.
  • پشکنینی نامە، ئیمەیڵ و مۆبایل.

هەریەک لەمانە دەکرێت نیشانەی نەخۆشی یان تێکچوونی کەسایەتی بێت لە کەسی کۆنتڕۆڵکەردا. ئەگەرنا، کەسێک کە بەڕاستی خەمی هاوسەرەکەی بێت، دەتوانێت ڕێگەی باشتر بگرێتە بەر بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانی، بەبێ ئەوەی شکۆی بەرامبەر بشکێنێت.

تایبەتمەندیی کەسی لە نێوان دایک و باوک و منداڵدا:

تایبەتمەندیی کەسی لە نێوان دایک و باوک و منداڵدا

پرسی تایبەتمەندیی کەسی لە نێوان دایک و باوک ومنداڵدا ، زۆرجار بەهۆی نەبوونی لێکتێگەیشتن تووشی کێشە دەبێت. دایک و باوک زۆرجار بە بیانووی «من لە تۆ باشتر دەزانم!»، مافی هەڵبژاردن لە منداڵەکانیان دەسەننەوە. ئەم جۆرە ڕەفتارە لە هەموو شتێکدا ڕەنگ دەداتەوە؛ لە سەپاندنی جۆری خواردن و پۆشاکەوە تا دەگاتە هەڵبژاردنی هاوڕێ و بیروباوەڕ.

ئەگەر ویستی دایک و باوک لەگەڵ حەز و بیرکردنەوەی منداڵەکەدا نەگونجێت، منداڵەکە یان بە ناچاری و گریانەوە مل دەدات، یان دەست دەکات بە یاخیبوون و دژایەتیکردن. لە هەردوو بارەکەدا، منداڵەکە یان ناڕازی دەبێت یان تووشی سزا و دوورکەوتنەوە دەبێت.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، کاردانەوەی هەندێک لە دایک و باوکانە؛ ئەوان بڕیارەکان بەسەر منداڵدا دەسەپێنن و ئەگەر منداڵەکەش ناڕەزایی دەرببڕێت، زۆر زوو لێی زویر دەبن. دەست دەکەن بە بەراوردکردنی ماندووبوونی خۆیان و دۆخی منداڵەکەیان لەگەڵ خەڵکی تردا، تەنیا بۆ ئەوەی منداڵەکە بێدەنگ بکەن. بەم ڕەفتارە نادروستە، نەک هەر بایەخ بە هەستەکانی منداڵەکە نادەن، بەڵکو لە کاتی ناکۆکیدا سوکایەتیی پێ دەکەن یان هەستی «تاوانباری» لادروست دەکەن.

ئەگەر منداڵێک لە ژینگەیەکی ئاوادا پەروەردە بێت، لە داهاتوودا هەمان ڕەفتار بەرامبەر دایک و باوکی دەکاتەوە و ڕێز لە تایبەتمەندیی ئەوانیش ناگرێت. بە گشتی، پێویستە لەو بابەتانەی کە زیانی گەورەیان نییە، بە نەرمی و لێبوردەیی مامەڵە لەگەڵ منداڵ بکرێت. ئەگەرنا، لە داهاتوودا دەبێتە کەسێکی کەسایەتی‌شکاو یان شەڕانگێز؛ کەسێک کە لەبەردەم خەڵکیدا هەمیشە هەست بە دۆڕان دەکات، یان دە%

ناوەڕۆکی پێشنیار کراو