1. ماڵه‌وه‌
  2. navigate_before
  3. تەندروستی
  4. navigate_before
  5. تایبەتمەندی خۆراکەکان
  6. navigate_before
  7. سوودی گۆشتی ماسی

سوودی گۆشتی ماسی

سوودەکانی گۆشتی ماسی

یەکێک لە تەندروستترین و دەوڵەمەندترین جۆرەکانی خۆراک گۆشتی ماسییە کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بەناوبانگە. بەهای خۆراکی بە هەموو جۆرەکانیەوە زۆر بەرزە، بۆیە پسپۆڕانی بواری خۆراک و تەندروستی ڕێنمایی دەدەن کە هەموو کەسێک لە هەر تەمەنێکدا بێت لانی کەم هەفتەی دووجار لە خۆراکیاندا ماسی بخۆن. مەم گۆشتەدا کۆمەڵە جۆراوجۆرەکانی ڤیتامین و کانزا و زەیت و پێکهاتەکانی تر کە کاریگەرن بۆ تەندروستی و ڕێگریکردن لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان دەدۆزرێتەوە.

سوودەکانی گۆشتی ماسی:

گرنگترین سوودەکانی بەراورد بە جۆرەکانی تری گۆشتی سپی بریتییە لە ڕێژەیەکی زۆر کەمی چەوری و کۆلیسترۆڵ. بۆیە جگە لەو کاریگەرییە ئەرێنییەی کە لەسەر تەندروستی مرۆڤەکان هەیەتی، ڕێگری دەکات لە ڕوودانی نەخۆشی جۆراوجۆر لە هەموو گروپە تەمەنییەکان. لەم بەشەی تایبەتمەندی خۆراکەکان دا گرنگترین تایبەتمەندییەکانی گۆشتی ماسی دەناسێنین و بە ئاماژەدان بە هۆکاری زانستی دەڵێین بۆچی دەبێت ماسی بخۆین؟

  1. دابینکردنی ترشی چەوری ئۆمیگا3 بۆ لەش
  2. سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین D
  3. یارمەتی دابەزاندنی کێش و سوتاندنی چەوری دەدات
  4. بۆ تەندروستی پێست و قژ کاریگەرە
  5. کارکردنی دڵ و خوێنبەرەکان باشتر دەکات
  6. کۆنتڕۆڵکەر و کەمکەرەوەی پەستانی خوێن
  7. خۆپاراستن لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و بیرچوونەوە
  8. کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە(بۆ نموونە کۆڵۆن و ڕیخۆڵە، مەمک)
  9. یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی جگەری چەور
  10. کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بەرگری خۆکار
  11. خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئێسک و جومگەکان
  12. کەمکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی نیشانەکانی PMS

گۆشتی ماسی، دابینکردنی ترشی چەوری ئۆمیگا 3 بۆ لەش

1. دابینکردنی ترشی چەوری ئۆمیگا 3 بۆ لەش:

ئۆمیگا3 ترشێکی چەوریی بنەڕەتییە کە جەستە ناتوانێت بەرهەمی بهێنێت و دەبێت لە ڕێگەی خۆراکەوە دابین بکرێت. ماسییە چەورەکانی وەک سەلەمون، کاڕپ، هێرینگ و کرێش سەرچاوەی دەوڵەمەندن بە EPA و DHA.

  • EPA: یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات لە جەستەدا، نیشانەکانی خەمۆکی کەمدەکاتەوە و دەتوانێت گەرمبوونەوە کەم بکاتەوە لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانەدا.
  • DHA: پێویستە بۆ تەندروستی مێشک و چاو و پێست و یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی بیرەوەری و ڕێگریکردن لە تێکچوونی فێربوون و نەخۆشی ئەلزەهایمەر لە کەسانی بەساڵاچوودا.

جگە لە دابینکردنی ئەم ترشە چەوریانە، خواردنی بەردەوامی گۆشتی ماسی دەبێتە هۆی کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن و باشترکردنی کارکردنی دڵ و کەمکردنەوەی هەوکردنی جومگەکان و کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) و ترایگلیسیرید. بۆ ئەوەی ئۆمێگا3ی پێویست بەدەست بهێنیت، باشتر وایە لانیکەم هەفتەی دووجاری بخۆیت.

گۆشتی ماسی، سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین D

2. سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین D:

گۆشتی ماسی سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین D یە، کە پێویستە بۆ تەندروستی ئێسک و ددانەکان و یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە پووکانەوەی ئێسک.

هەروەها ئەم ڤیتامینە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش و کارکردنی مێشک و ڕێکخستنی ئاستی ئەنسۆلین و دەتوانێت کاریگەر بێت لە ڕێگریکردن لە نەخۆشی شەکرە. هەروەها خواردنی بەردەوامی یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کارکردنی دڵ و خوێنبەرەکان و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی هەندێک شێرپەنجە و پاڵپشتی تەندروستی دەروونی.

3. لاوازکردن و سووتاندنی چەوریەکان:

سەرچاوەیەکی بەرزی پرۆتین و چەوری تەندروستە، هەروەها ڕێژەی کالۆری کەمتری تێدایە لە جۆرەکانی تری گۆشت، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی باش بۆ ڕێجیمەکانی دابەزاندنی کێش.

ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا3 لە گۆشتی ماسیدا یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری ورگ و بەرزکردنەوەی میتابۆلیزم دەدات. خواردنی بەردەوامی، کۆلیسترۆڵی خراپ(LDL) و ترایگلیسیرید کەمدەکاتەوە و چەوری تەندروست زیاد دەکات، هەروەها میتابۆلیزمی لەش تەنانەت لە کاتی پشوودان و خەوتنیش باشتر دەبێت.

4. تەندروستی پێست و قژ:

ئەو چەورییە بەسوود و ڤیتامینانەی D و E کە لەم سەرچاوە خۆراکیەدا هەیە یارمەتی پێست دەدەن بە تازەیی و زیندوو دەربکەوێت. خواردنی بەردەوامیان دەبێتە هۆی زیادکردنی لاستیکی پێست و کەمکردنەوەی هەوکردن و یارمەتی باشترکردنی تەندروستی زیپکە و قژ دەدات.

گۆشتی ماسی بۆ تەندروستی پێست و قژ

5. باشتر کارکردنی دڵ و خوێنبەرەکان:

چەورییە تەندروستەکانی ناو گۆشتی ماسی یارمەتی پاراستنی تەندروستی دڵ و لاستیکی خوێنبەرەکان دەدەن، ئەمەش مەترسییەکانی خوێن مەین و سستبوونی دڵ کەمدەکاتەوە. هەروەها ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ(LDL) و ترایگلیسیرید دادەبەزێنن و کارکردنی دڵ باشتر دەکەن، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک لە هەموو تەمەنێکدا کەمدەکاتەوە.

6. کۆنتڕۆڵکردن و کەمکردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن:

خواردنی بەردەوامی ئەم سەرچاوە دەوڵەمەندانەی ترشە چەوری ئۆمیگا3 دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن و یارمەتی پاراستنی سیستەمی دڵ و خوێنبەرە تەندروستەکان دەدات. ئەم کاریگەرییە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ڕۆیشتنی خوێن دەدات و پەستانی سەر دیواری خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پەیوەست بە پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە.

7. خۆپاراستن لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و لەبیرچوونەوە:

خواردنی ماسی، لەبەرئەوەی دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئۆمیگا3، مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زۆر کەمدەکاتەوە. هەروەها بە بەهێزکردنی قۆڵۆنی خۆڵەمێشی مێشک، ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و بیرچوونەوە لە کەسانی بەساڵاچوودا. خواردنی لە منداڵان و گەنجاندا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ زیادکردنی تەرکیزکردنی مرۆڤ.

گۆشتی ماسی بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە

8. کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە:

ئەو چەورییە بەسوود و دژە ئۆکسێنەرە سروشتیانەی له گۆشتی ماسیدا هەیە، دەتوانن یارمەتیدەر بن لە ڕێگریکردن لە تێکچوونی خانەکان و گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان. خواردنی بەردەوامیان مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی دەم و قوڕگ و پەنکریاس و قۆڵۆن کەمدەکاتەوە، هەروەها دەتوانێت پاڵپشتی چارەسەری هەندێک شێرپەنجە بکات.

9. یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی جگەری چەور:

ئەو چەورییە بەسوود و ترشە چەورییە ئۆمیگا سێیانەی لەم سەرچاوه خۆراکدا هەن، دەتوانن چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن وەکو LDL و ترایگلیسیرید کەمبکەنەوە. ئەم کاریگەرییە یارمەتی باشترکردنی کارکردنی جگەر و کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە خۆپاراستن و چارەسەرکردنی جگەری چەور.

10. کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە بەرگرییە خۆکارەکان:

زۆرێک لە نەخۆشییە بەرگرییە خۆکارەکان لەسەر بنەمای لاوازی سیستەمی بەرگری لەش ڕوودەدەن، کە هەروەها جۆری جۆراوجۆریان هەیە. بۆ نموونە شەکرەی جۆری یەکەم، ئێم ئێس، نەخۆشی شۆگرێن، سەدەف، نەخۆشی سیلیاک، ڕۆماتیزم، هەوکردنی بۆرییەکانی خوێن، لوپوس و کەمخوێنی هەندێک جۆری نەخۆشی بەرگری خۆکارن. بەهۆی ئەوەی گۆشتی ماسی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەرە سروشتییەکان و یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی سیستەمی بەرگری لەش، خواردنی یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە بەرگرییە خۆکارەکان و کەمکردنەوەی نیشانەکانی پەیوەندیدار.

گۆشتی ماسی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئێسک و جومگە

11. خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئێسک و جومگە:

یەکێک لە نەخۆشییە باوەکانی جومگەکان بریتییە لە هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم، خواردنی ماسی بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەرە لە کەمکردنەوەی ئاوسانی و ئازار کە بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە دروست دەبێت و یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی هەوکردنی جومگەکان. جگە لەوەش بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر ڤیتامین دی، نەخۆشییەکانی ئێسک وەکو ڕیکێت و جومگەی نەرم و پووکانەوەی ئێسک ڕێگری لێدەکرێت.

12. کەمکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی نیشانەکانی PMS:

ئەو ترشە چەورییانەی ئۆمیگا3 و ڤیتامینەکان کە لەم سەرچاوانەی خۆراکدا هەن دەتوانن نیشانەکانی پێش سوڕی مانگانە وەک دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و ئاوسانی ماسولکەکان و ئازاری ماسولکەکان کەم بکەنەوە و یارمەتی باشترکردنی باری دەروونی خانمان و هاوسەنگی هۆرمۆنەکان بدەن.

ئەنجام:

خواردنی گۆشتی ماسی و خواردنی تری دەوڵەمەند بە ترشی چەوری ئۆمیگا3 و ڤیتامین دی و ماددە خۆراکیەکانی تر پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستی باش. ئەم ماددە خۆراکیانە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە پاڵپشتیکردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان و کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن و باشترکردنی کارکردنی مێشک و یادەوەری. هەروەها یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی جومگەکان و باشترکردنی تەندروستی پێست و قژ و کۆنترۆڵکردنی کێش و یارمەتی خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەن و بەرگرییە خۆکارەکان دەدەن.

هەروەها یارمەتی خانمان دەدات بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی پێش سوڕی مانگانە و پاراستنی تەندروستی هۆرمۆنەکان. پێشنیار دەکرێت ئەم خۆراکانە لانیکەم هەفتەی دوو جار بخەیتە ناو خۆراکەکەتەوە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی جەستەت بۆ ترشە چەورییە گرنگەکان و ڤیتامینەکان و کانزاکان دابین بکەیت، هەروەها بۆ باشترکردنی کوالیتی ژیانت و تەندروستی گشتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.
You need to agree with the terms to proceed

ناوەڕۆکی پێشنیار کراو