ئایا لەگەڵ سوودی قاوە ئاشنایت؟ ئەگەر تۆ یەکێکیت لەو کەسانەی کە ناتوانیت ژیان بەبێ قاوەی بەیانیان بە خەیاڵتدا بێت، مژدەیەکی خۆشمان بۆت هەیە. قاوە نەک هەر خواردنەوەیەکی زۆر بەتام و وزەبەخشە، بەڵکو لیستێکی درێژی سوودەکانی بۆ تەندروستیت دەهێنێت. سەرەتا کوپێک قاوە بۆ خۆت دروست بکە و ئەم بابەتە بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی بزانیت دەربارەی 13 سوودی تەندروستی سەلمێنراوی قاوە.
سوودی قاوە بۆ تەندروستی:
لە ڕاستیدا قاوە بەڕاستی خواردنەوەیەکی تەندروستە. ئەم خواردنەوە پڕە لە دژە ئۆکسێنەر و ماددە خۆراکییە بەسوودەکان کە دەتوانێت کاریگەر بێت بۆ باشترکردنی تەندروستیت جێگای سەرنجە بزانین کە داب و نەریتی خواردنی قاوە لە زۆربەی وڵاتان جیاوازە و هەر وڵاتێک داب و نەریتی خۆی هەیە بۆ دروستکردن و خواردنەوەی.
1. سوودی قاوە، دەتوانێت وزەت زیاد بکات و زیاتر وریا بیت:
قاوە پڕە لە مادەی هاندەر کە بە کافاین ناسراوە. کاتێک کافاین بە ڕێژەیەکی گونجاو دەخۆیت، میتابۆلیزمی لەش زیاد دەکات، ئەدرنالین و هۆرمۆنێک لە مێشکدا کە بەرپرسە لە دەردانی وزە ئازاد دەکرێت. هەروەها قاوە دەتوانێت بۆ ماوەیەکی کاتی، هەستی ماندوێتی نەهێڵێت بە لەکارخستنی ئەدینۆسین. ئەدینۆسین هاندەرێکی کۆئەندامی دەماری ناوەندییە کە چالاکیی دەمارەکان کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆی دروستبوونی هەستکردن بە ماندوێتی. هەروەها بە خواردنەوەی قاوە، دەردانی “دۆپامین” زیاد دەکات، کە بە هۆرمۆنی “بەختەوەری” مێشک دادەنرێت. بەڵێ یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییەکان و سوودەکانی قاوە زیاتر دڵخۆشییە!
2. سوودی قاوە، دەتوانێت کاریگەری لەسەر سووتاندنی چەوری هەبێت:
ئایا دەزانیت کە کافاین لە نزیکەی هەموو تەواوکەرە چەورییە سووتێنەرەکانی بازاڕدا هەیە؟ هۆکارێکی باش بۆ ئەم ئیدیعایە هەیە: کافاین یەکێکە لەو ماددە سروشتییە کەمانەی کە تایبەتمەندی چەوری سووتاندنی بە کردەوە سەلمێنراوە. چەندین توێژینەوە دەریدەخەن کە کافاین دەتوانێت میتابۆلیزمی لەش بەڕێژەی 3-11% زیاد بکات. توێژینەوەکانی تر ئاماژە بەوە دەکەن کە کافاین لە ڕاستیدا دەتوانێت سووتانی چەوری بە ڕێژەی 10% لە کەسانی قەڵەو و 29% لە کەسانی لاوازدا زیاد بکات. بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم کاریگەریانە کەم ببنەوە لەگەڵ خواردنەوەی قاوە بۆ ماوەیەکی درێژ.
3. سوودی قاوە، دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو توانای جەستەیی باشتر بکات:
کافاین کۆئەندامی دەمار هان دەدات و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە سیگناڵی شکاندنی چەوری لەش بۆ خانەکان بنێردرێت. بەڵام کافاین هەروەها ئاستی مادەی ئەپینفرین (ئەدرنالین) لە خوێندا زیاد دەکات. جەستەی مرۆڤ وەڵامی فشاری جەستەیی و سۆزداری دەداتەوە بە زیادکردنی ئەدرنالین کە پێی دەوترێت وەڵامی “شەڕ یان هەڵاتن”.
کافاین ڕێنمایی خانە چەوریەکان دەکات بۆ تێکدانی چەوری لەش. ئەم چەوریانە بە شێوەی ترشە چەورییە ئازادەکان و سەرچاوەیەکی سووتەمەنی دەچنە ناو خوێنەوە، کە ترشە چەورییەکانیان پێ باشترە جگە لە ماسولکەکانی مێشک و دڵ و ئێسکەپەیکەر. سەرەڕای ئەم کاریگەریانە، سەیر نییە کە کافاین دەتوانێت توانای جەستەیی بە تێکڕا 11-12% زیاد بکات. کەواتە، شتێکی مەنتیقیە کە نیو کاتژمێر پێش ئەوەی لە ماڵەوە دەربچیت و دەست بە ڕۆژی کار بکەیت، کوپێک قاوەیەکی بەهێز بخۆیتەوە.
4. سوودی قاوە، ماددە خۆراکییە پێویستەکانی تێدایە:
قاوە زیاترە لە تەنها خواردنەوەیەکی ڕەش. زۆرێک لە هەمان ئەو ماددە خۆراکیانەی کە لە دانەوێڵەی قاوەدا هەن، لە خواردنەوە کۆتاییەکانیشدا دەبینرێن. کوپێک قاوە ئەم ماددە خۆراکیانەی تێدایە:
- ڕیبۆفلاڤین (ڤیتامین B2): 11%ی بڕی پێشنیارکراوی ڕۆژانە دابین دەکات
- ترشی پانتۆتینیک (ڤیتامین B5): 6%ی بڕی پێشنیارکراوی ڕۆژانە دابین دەکات
- مەنگەنیز و پۆتاسیۆم: دابینکردنی 3%ی بڕی پێشنیارکراوی ڕۆژانە
- مەگنیسیۆم و نیاسین (ڤیتامین B3): 2%ی بڕی پێشنیارکراوی ڕۆژانە دابین دەکەن.
5. سوودی قاوە، دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم کەم بکاتەوە:
نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو نەخۆشییەکی زۆر مەترسیدار و باو و لە ئێستادا نزیکەی 300 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی دەبێت. لەم جۆرە نەخۆشی شەکرەدا لەش ئەنسۆلین بەرهەم دەهێنێت، بەڵام یان ڕێژەکەی بەشی ئەوە ناکات یان لەش ناتوانێت ئەو ئەنسۆلینەی بەرهەم هێنراو بەکاربهێنێت. لەم دۆخەدا شەکری ناو لەش ناتوانێت بچێتە ناو خانەکانی لەش و بەهۆی کەڵەکەبوونی جەستەی تووشی شکست دەبێت.
بەهۆی هەندێک هۆکارەوە ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم لە کەسانی قاوەخۆردا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمترە. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشییە بە ڕێژەی 23-50% کەمترە لەو کەسانەی زۆرترین ڕێژەی قاوە دەخۆن، هەروەها ئەنجامی ڕاپرسییەکی دیکەش ئاماژە بە کەمبوونەوەی 67%ی مەترسی تووشبوون بەم نەخۆشییە دەکات. بەگوێرەی پێداچوونەوەیەکی بەرفراوان بە داتاکانی 18 توێژینەوە لەسەر کۆی گشتی 457 هەزار و 922 کەس، خواردنەوەی کوپێک قاوە لە ڕۆژێکدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم بە ڕێژەی 7% کەمدەکاتەوە.
6. سوودی قاوە، دەتوانێت لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و بیرچوونەوە بتپارێزێت:
نەخۆشی ئەلزەهایمەر نەخۆشییەکی پێشکەوتووی مێشکە کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی بیرەوەری و تێکچوونی بیرکردنەوە. لە ئێستادا هیچ چارەسەرێک بۆ ئەم نەخۆشییە نییە، بەڵام زوو دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن دەتوانێت پێشکەوتنی خاو بکاتەوە. لە لێکۆڵینەوەیەکی گەورەدا کە 29 هەزار کەسی تێدا بەشداربوون، توێژەران بۆیان دەرکەوت کە خواردنەوەی قاوە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر کەمدەکاتەوە.
7. سوودی قاوە، دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی پارکینسۆن کەم بکاتەوە:
دوای نەخۆشی ئەلزەهایمەر، نەخۆشی پارکینسۆن دووەم نەخۆشییە لە بواری کارکردنی مێشکدا. ئەم نەخۆشیە بەهۆی مردنی ئەو خانانەی کە دۆپامین (گوازەرەوەیەکی دەمار) دەردەدەن. هاوشێوەی نەخۆشی ئەلزەهایمەر، هیچ چارەسەرێکی ناسراو بۆ نەخۆشی پارکینسۆن نییە، ئەمەش وا دەکات خۆپاراستن هێندەی تر گرنگتر بێت. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان خواردنەوەی قاوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی پارکینسۆن کەمدەکاتەوە لە نێوان لەسەدا 32 بۆ 60. لەم حاڵەتەدا وا دیارە کە کافاینەکە خۆی دەبێتە هۆی ئەم کاریگەرییە. بۆیە ئەوانەی قاوەی بێ کافاین دەخۆنەوە لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی پارکینسۆن سەلامەت نین.
8. سوودی قاوە، دەتوانێت جگەر بپارێزێت:
جگەر ئەندامێکی سەرسوڕهێنەرە کە سەدان ئەرکی گرنگ لە جەستەدا ئەنجام دەدات. چەند نەخۆشییەک لەوانە هەوکردنی جگەر و جگەری چەور، لە بنەڕەتدا کاریگەری لەسەر جگەر دەبێت. زۆرێک لەو نەخۆشیانە دەبنە هۆی حاڵەتێک لە جگەردا کە پێی دەوترێت سیرۆزیس. لەم نەخۆشییەدا جگەر بەهۆی هەوکردنی درێژخایەنەوە ماندوو دەبێت. سەلمێنراوە کە قاوە دەتوانێت جگەر لە نەخۆشی سیرۆزی بپارێزێت. ئەوانەی ڕۆژانە زیاتر قاوە دەخۆنەوە بە ڕێژەی 80% کەمتر تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن.
9. سوودی قاوە، دژە خەمۆکی و دڵخۆشکەره:
خەمۆکی نەخۆشییەکی دەروونی جددییە کە کوالیتی ژیان زۆر کەمدەکاتەوە. ئەم نەخۆشییە بە شێوەیەکی ناباوەر باو و لە ئێستادا نزیکەی 4.1%ی ئەمریکییەکان بەدەست خەمۆکییەکی گەورەوە دەناڵێنن. بەپێی توێژینەوەیەک کە زانکۆی هارڤارد ئەنجامدراوە و لە ساڵی 2011 بڵاوکراوەتەوە، ئەو ژنانەی ڕۆژانە قاوە دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی بە ڕێژەی 20% کەمترە. توێژینەوەیەکی دیکە لەسەر 208 هەزار و 424 کەس دەرکەوتووە ئەوانەی ڕۆژانە زیاتر قاوە دەخۆنەوە بە ڕێژەی 53% ئەگەری خۆکوشتنیان کەمترە.
10. سوودی قاوە، ئەوانەی قاوە دەخۆنەوە کەمتر تووشی هەندێک جۆری شێرپەنجە دەبن:
شێرپەنجە یەکێکە لە هۆکارە باوەکانی مردن لە جیهاندا و هۆکارەکەی گەشەی بێ کۆنتڕۆڵی خانەکانی لەشدایە. وادیارە قاوە تایبەتمەندی پارێزەری هەیە لە دژی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە، لەوانە شێرپەنجەی جگەر و قۆڵۆن. شێرپەنجەی جگەر سێیەم هۆکاری مردنە لە جیهاندا، شێرپەنجەی قۆڵۆن لە پلەی چوارەمدایە. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر لەو کەسانەی قاوە دەخۆن بەڕێژەی 40% کەمترە. بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر 489 هەزار و 706 کەس ئەنجامدراوە، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن بە ڕێژەی 15% کەمتر بووە لەو کەسانەی ڕۆژانە قاوە دەخۆنەوە.
11. سوودی قاوە، کاریگەری ئەرێنی لەسەر سیستەمی بەرگری لەش هەیه:
قاوە بڕێکی زۆر مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڕادیکاڵە ئازادەکان دەدات لە لەشدا. ئەم دژە ئۆکسێنەرانە وەک پۆلیفینۆل ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش لەڕێگەی کەمکردنەوەی فشاری ئۆکسجین کە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پیربوون و نەخۆشییە درێژخایەنەکان. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە قاوە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی هەوکردن وەک هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم و تەنانەت هەندێک نەخۆشی بەرگری خۆکار.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی تری قاوە، تایبەتمەندی دژە بەکتریایە، کە یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی هەندێک بەکتریا زیانبەخش لە جەستەدا. هەروەها خواردنەوەی قاوە دەتوانێت لەش زیاتر بەرگری لە نەخۆشییە درمیەکان بکات و دۆخی بەرگری گشتی لەش باشتر بکات بەهۆی زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنە کاریگەرەکان لە کەمکردنەوەی هەوکردن.
12. سوودی قاوە، دەتوانێت یارمەتی تەندروستی پێست بدات:
زۆر کەس قاوە تەنها وەک خواردنەوەیەکی وزەبەخش دەناسن، بەڵام تایبەتمەندییەکانی لە زیادکردنی وزە تێدەپەڕن. یەکێک لە کاریگەرییە سەرسوڕهێنەرەکانی قاوە باشترکردنی تەندروستی و جوانی پێستە. دژە ئۆکسێنەرەکان لە قاوەدا دەبنە هۆی بەرەنگاربوونەوەی ڕادیکاڵە ئازادەکان و ڕێگری لە چرچبوون و پەڵەی تەمەن و نیشانەکانی تری پیربوونی پێست دەکەن. هەروەها ئەم تایبەتمەندییە دژە ئۆکسانە یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی توانای پێست بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پیسبوونی ژینگە.
جگە لەوەش خواردنەوەی قاوە ڕۆیشتنی خوێن زیاد دەکات، ئەمەش یارمەتی پێست دەدات ئۆکسجین و ماددە خۆراکیەکانی زیاتر وەربگرێت، لە ئەنجامدا دەرکەوتنێکی تازەتر و گەشاوەتر دەبێت. هەروەها بەکارهێنانی قاوە بە شێوەی ماسک یان سکراب دەبێتە هۆی کردنەوەی کونیلەکانی پێست و لابردنی خانە مردووەکان، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پێست بە گەنجی و نەرم بمێنێتەوە.
دوا وشە:
وەک ئاماژەمان پێدا، قاوە چەندین تایبەتمەندی ناوازەی هەیە بۆ تەندروستی جەستەی مرۆڤ و بە یەکێک لە خواردنەوە بەتام و بەسوودەکان دادەنرێت. بە خوێندنەوەی ئەم ماددانە دەتوانیت تایبەتمەندییەکانی بناسیت، بەڵام ئەوەی شایەنی باسە پێویستە هەمیشە وریا بیت کە زیادەڕەوی لە هیچ شتێک نەکەیت، جا خواردن بێت، خواردنەوە بێت، تەنانەت میوەش بێت. هاوسەنگی لە خواردن خۆی یەکێکە لە هۆکارە گەورەکانی تەندروستی مرۆڤ. بۆیە ئەو نیعمەتانەی لەبەردەستتدایە بە دروستی بەکاری بهێنە و و دڵنیابه لە تەندروستی خۆت. ڕات چییە لەسەر ئەمە؟