فۆبیا ترسێکی چڕ و ناعەقڵانی و ناڕاستەقینەیە. لەوانەیە ئەوە بەسەرتدا هاتبێت کە لە دۆخێکدا بترسیت. بترسی و هاوار بکی کاتێک پشیلەیەک دەبینیت یان لە بەرزاییدایت. ئەگەر ئەم ترس و دڵەڕاوکێیە دوای چەند خولەکێک نەمێنێت، کاردانەوەکە بە ئاسایی دادەنرێت. بەڵام ئەگەر هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ بکەیت لە دۆخێکدا کە هیچ ڕێژەیەکی لەگەڵ ئەو دۆخەدا نییە و نیشانە جەستەییەکانی وەک لێدانی دڵ و وشکبوونەوەی دەم و ئارەقکردنەوە و هتد لە تۆدا ڕوویدا، ڕەنگە فۆبیا یان ترست هەبێت.
فۆبیا چییە؟
فۆبیا بریتییە لە ترسێکی ناواقیعی و چڕ و درێژخایەن لە شتێک، کەسێک، ئاژەڵێک یان دۆخێک. جۆرێکە لە دڵەڕاوکێ کە کەسەکە هەوڵدەدات خۆی لە شتێک بەدوور بگرێت کە دەبێتە هۆی ترس لێی یان بەرگەی بگرێت سەرەڕای دڵەڕاوکێی زۆر.
هەندێک فۆبیا زۆر تایبەتە و سنووردارە بە کەسێک یان ئاژەڵێکی دیاریکراو. لەم نموونەیەدا مرۆڤ خۆی بەدوور دەگرێت و خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو شتە دەپارێزێت کە لێی دەترسێت، و ساتەکانی بەبێ سترێس و دڵەڕاوکێ بەسەر دەبات.
نموونەیەکی دیکەی ئەم تێکچوونە لە شوێنێک یان دۆخێکی دیاریکراودا کەسەکە زاڵ دەکات و لە ڕاستیدا سپێکترۆمێکی فراوانی هەیە. بۆ نموونە کەسێک کە لە بەرزی دەترسێت، بە سەیرکردنی دەرەوەی پەنجەرە تووشی دڵەڕاوکێ دەبێت. کەسێک کە بەدەست ئەم جۆرە فۆبیایەوە دەناڵێنێت پێویستی بە گۆڕانکاری بەرجەستە لە ژیانیدا هەیە.
نیشانەکانی فۆبیا:
- هەستکردن بە سەرگێژخواردن و سەر سووک و لاوازی
- خنکان
- لێدانی دڵ
- ئازار و گرژبوونی سنگ
- بێتوانایی لە قسەکردن
- ئارەقکردنەوە
- هەستکردن بە گەرما
- ڕشانەوە یان سکچوون
- هەستکردن بە بێهێزی یان زەقبوونەوە لە جەستەدا
- لەرزین
- ناڕەحەتی گەدە
- دەم ووشكى
- پەستانی بەرزی خوێن
هۆکارەکانی تووشبوون بە فۆبیا:
دەتوانرێت ئەمانەی خوارەوە وەک هۆکاری ئەگەری تووشبوون بە فۆبیا بخرێنە لیستی هۆکارەکانەوە:
1. هۆکارە بۆماوەییەکان:
ئەو کەسانەی خزم و کەسی نزیکیان تووشی نەخۆشی دڵەڕاوکێیە، مەترسی تووشبوونیان لەسەرە.
2. ڕووداوە ئازاربەخشەکان:
ڕووداوە ئازاربەخشەکانی وەک خنکان، کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە و هتد دەتوانن بەشداربن لە سەرهەڵدانی ئەم جۆرە تێکچوونەدا.
3. بوون لە شوێنی داخراو و بەرزاییە بەرزەکاندا:
بەرزکەرەوە، ژووری تاریک، تاوەرەکان، پرد
4. پێوەدانی ئاژەڵ:
پێوەدانی ئاژەڵ یان مێروو هەموویان دەتوانن سەرچاوەی ئەم تێکچوونە بن.
5. کەسانی دڵەڕاوکێ:
ئەو کەسانەی بەردەوام خەمی تەندروستی خۆیان هەیە و هەندێک حاڵەتی پزیشکییان هەیە زۆرجار تووشی فۆبیا دەبن. هەروەها دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی یەکێکە لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی تیک لە مرۆڤەکاندا.
6. بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان:
هەروەها بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و خەمۆکی پەیوەندییەکی نزیکیان بە ئەم تێکچوونە هەیە.
7. گۆڕانکاری لە کارکردنی مێشکدا:
گۆڕانکاری لە مێشک و ئەرکە پەیوەندیدارەکانیشدا دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە گەشەکردنی فۆبیا.
جۆرەکانی فۆبیا:
جۆری جیاوازی هەیە و پۆلی جیاواز دروست دەبێت بەپێی ئەوەی ترسەکە چییە.
1. ئاگۆرافۆبیا:
ئاگۆرافۆبیا بریتییە لە ترس لە شوێنە گشتیەکان. ئەو کەسانەی کە ئاگۆرافۆبیایان هەیە هەست بە شەرم دەکەن یان ترسیان هەیە لە ناو قەرەباڵغی یان لە دەرەوە بن. شوێنە گشتیەکان وەک گواستنەوەی گشتی و بوون لە فێستیڤاڵە جۆراوجۆرەکان و شوێنە قەرەباڵغەکانی تر دەتوانێت مەترسیدار بێت بۆ ئەم کەسانە. بە گشتی خۆیان لە بارودۆخی قەرەباڵغی بەدوور دەگرن و پێیان باشە لە ماڵەوە بمێننەوە.
ئەو کەسانەی کە ئاگۆرافۆبیایان هەیە نیشانەکانی ترس و دڵەڕاوکێیان هەیە (لەوانەش ترسێکی توند لەگەڵ نیشانە جەستەییە ناخۆشەکان، وەک لەرزینی دەست، لێدانی دڵ و ئارەقکردنەوە).
2. فۆبیای تایبەت:
باوترین جۆری فۆبیایە. کە پێی دەوترێت ترسێکی چڕ لە فاکتۆرێک.. ترس لەمانەی خوارەوە لەم جۆرەدا باو و ئاساییە:
- سەگ، مار، پشیلە، جاڵجاڵۆکە
- بەرزاییەکان، زریانەکان، ئاو
- خوێن، دەرزی
- فڕین و شوێنی داخراو
3. دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی (فۆبیای کۆمەڵایەتی):
ئەو کەسانەی کە تووشی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی بوون لەو دۆخە کۆمەڵایەتیانە دەترسن کە لەوانەیە لەلایەن کەسانی دیکەوە زەلیل بکرێن یان حوکمیان لەسەر بدرێت. ئەم کەسانە بەهۆی ناسینی کەسانی نامۆوە تووشی دڵەڕاوکێ دەبن. فۆبیای کۆمەڵایەتی دەتوانێت ئەوەندە توند بێت کە سادەترین کارلێکەکانی وەک داواکردنی خواردن و وەڵامدانەوەی تەلەفۆن دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ تووشی شڵەژان بێت. ئەو کەسانە بەزۆری لە ماڵەوە دەرناچن بۆ ئەوەی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ نەبن.
ڕێژەی تووشبوون بە دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی لەو خێزانانەدا زیاترە کە منداڵی شەرمن یان تەنیایان هەیە یان پێشینەی ئەزموونی کۆمەڵایەتی ناخۆش یان نەرێنییان هەبووە لە منداڵیدا.
ژێرپۆلەکانی فۆبیا:
1. ترس لە قسەکردن یان گلۆسۆفۆبیا(Glossophobia):
ئەم تێکچوونە بە دڵەڕاوکێی ئەنجامدان یان ترس لە قسەکردن لەبەردەم کەسانی تردا ناسراوە. ئەو کەسانەی بەدەست ئەم تێکچوونەوە دەناڵێنن تەنانەت کاتێک بیری لێدەکەنەوە تووشی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی زۆر دەبن. گلۆسۆفۆبیا دەتوانرێت بە دەرمان و چارەسەری دەروونی چارەسەر بکرێت.
2. ترس لە بەرزاییەکان یان ئەکرۆفۆبیا(Acrophobia):
ئەم جۆرە فۆبیایە پەیوەندی بە ترسی بەرزییەوە هەیە. ئەو کەسانەی ئەم ترسەیان لە شوێنی بەرز وەک شاخ و پرد و باڵەخانە بەرزەکان هەیە . نیشانەکانی بریتین لە سەرگێژخواردن، تێکچوونی دەمارەکان و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ، ئارەقکردنەوە، سڕبوون و تەنانەت بێهۆشبوون.
3. فۆبیای کۆشک یان کلاسترۆفۆبیا(claustrophobia):
لەم ئەم تێکچوونەدا مرۆڤەکان هەست بە ترس دەکەن کە لە شوێنی تەنگ و شوێنی بچووکدا گیر بخۆن. وەک ئەوەی لەناو بەرزکەرەوەیەکدا گیر بخۆیت. نیشانەکانی ئاگۆرافۆبیا بریتین لە: لێدانی دڵ، هەناسە تەنگی و بێهۆشبوون. ئاگۆرافۆبیا دەتوانرێت لە ڕێگەی دەرمان و چارەسەری دەروونی و هیپنۆسەوە چارەسەر بکرێت.
4. ترس لە فڕین یان ئاڤیۆفۆبیا(Aviophobia):
ئەم جۆرە فۆبیایەش پێی دەوترێت ترس لە فڕین. چەند هۆکارێک هەن کە دەبنە هۆی ئەم تێکچوونە، کە دەکرێت بەهۆی یەک ڕووداو یان چەند هۆکارێکی جیاوازەوە بێت. کاریگەری ڕاستەوخۆی ڕووداوێک کە دەتوانێت لە ئەنجامی ئەزموونێکی خراپەوە بێت کە لە فڕین هەتبوو یان ئەزموونی کەوتنی کەسە نزیکەکانت دەتوانێت ببێتە هۆی ئەم تێکچوونە.
5. ترس لە پزیشکی ددان یان دنتۆفۆبیا(Dentophobia):
ترس لە پزیشکی ددان یان ڕێکارەکانی ددان پێی دەوترێت دنتۆفۆبیا. ئەم جۆرە تێکچوونە بەزۆری دوای ئەزموونێکی ناخۆش لە ئۆفیسی پزیشکی ددان ڕوودەدات. ئەگەر ئەم تێکچوونە چارەسەر نەکرێت، دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر تەندروستی ددانەکانت.
6. ترس لە خوێن یان هیمۆفۆبیا(Hemophobia):
ترس لە خوێن یان برینداربوون پێی دەوترێت هیمۆفۆبیا. لەوانەیە کەسێک کە ئەم تێکچوونە هەبێت بەهۆی بەرکەوتن بە خوێنی خۆی یان کەسێکی ترەوە بێهۆش بێت.
7. فۆبیای جاڵجاڵۆکە یان ئاراکنۆفۆبیا(Arachnophobia):
ترس لە جاڵجاڵۆکە و پێوەدان دەبێتە هۆی ئەم تێکچوونە. وەک هەموو فۆبیای تایبەت، ترس لە جاڵجاڵۆکە زۆرجار بە چارەسەری دەروونی چارەسەر دەکرێت، بەتایبەتی تەکنیکەکانی ڕەفتاری مەعریفی.
8. ترس لە سەگ یان سینۆفۆبیا(Cynophobia):
سینۆفۆبیا یان سەگ فۆبیا ترسێکی ناعەقڵانییە لە سەگ. فۆبیای سەگ لە ژێر فۆبیای ئاژەڵدا هاتووە.
9. ترس لە تاریکی یان نیکتۆفۆبیا(Nyctophobia):
نیکتۆفۆبیا پێی دەوترێت ترس لە تاریکی. ئەم تێکچوونە وەک ترسێکی سادە لە تاریکی لە منداڵیدا دەست پێدەکات. ئەگەر لە منداڵیدا چارەسەر نەکرێت، لە تەمەنی هەرزەکاریدا گەشە دەکات و بە فۆبیا ناسراوە.
بڵاوبوونەوەی فۆبیا:
بڵاوبوونەوەی فۆبیا بەزۆری دوای تەمەنی سی ساڵی نائاساییە. سەرەتای ئەم تێکچوونە زیاتر لە تەمەنی منداڵی، هەرزەکاری، یان سەرەتای گەورەییدا دەبێت.
دەستنیشانکردنی فۆبیا:
دەستنیشانکردنی ئەم تێکچوونە لەلایەن پزیشکی دەروونی یان دەروونناسەوە بە بەکارهێنانی چاوپێکەوتنێکی کلینیکی ئەنجام دەدرێت. پزیشکی پسپۆڕ نیشانەکانت و هەروەها مێژووی پزیشکیت دەپشکنێت و تۆماری دەکات بۆ بڕیاردان لەسەر دەستنیشانکردنێک.
هەر جۆرە فۆبیایەک کۆمەڵە پێوەرێکی تایبەتی خۆی هەیە بۆ دەستنیشانکردن. بەڵام زۆربەیان بریتین لە:
1. سنووردارکردنی ژیان:
فۆبیا دەستنیشان ناکرێت تاوەکو ببێتە هۆی تێکچوون و کێشەیەک لە ژیانی مرۆڤدا. وە کەسەکە کاتێک هەست بە سەختی دەکات لە ئەنجامدانی چالاکییەکانیدا دەچێتە لای پزیشکی پسپۆڕ.
2. خۆپاراستن:
هەندێک کەس کە فۆبیای دەستنیشانکراویان هەیە دەتوانن تا ڕادەیەک بەرگەی دۆخە ترسناکەکە بگرن. بەڵام هەوڵدان بۆ دوورکەوتنەوە لە دۆخە ترسناکەکە پێوەرێکی گرنگە بۆ دەستنیشانکردنی ئەم تێکچوونە.
3. دڵەڕاوکێی پێشبینیکراو:
ئەو کەسانەی کە فۆبیاییان هەیە، زیاتر بیرکردنەوە و قسەکردن لەسەر ڕووداوەکانی داهاتوو دەکەن کە ڕەنگە ببنە هۆی ئەو دۆخە ترسناکە.
چارەسەری فۆبیا:
ئەم تێکچوونە چارەسەر دەکرێت و ئەو کەسانەی بەدەستیەوە دەناڵێنن ئاگاداری تێکچوونەکەیانن. قسەکردن لەگەڵ پزیشکی دەروونناس یان پزیشکی دەروونی هەنگاوێکی یەکەمی یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی. زۆربەی فۆبیاکان بە چارەسەری دروست دەتوانرێت چارەسەر بکرێن. بەڵام یەک چارەسەر نییە. بۆ هەر کەسێک، ڕەنگە شێوازێکی چارەسەرکردن بەسوود بێت.
پزیشکی دەروونی یان دەروونناس لەوانەیە چارەسەری ڕەفتاری مەعریفی، دەرمان، یان تێکەڵەیەک لە هەردووکی پێشنیار بکات. ئامانجی چارەسەرکردن کەمکردنەوەی نیشانەکانی ترس و دڵەڕاوکێیە و یارمەتیدانی خەڵکە بۆ کۆنترۆڵکردنی کاردانەوەکانیان بەرامبەر بە سەرچاوەی ئەم تێکچوونە.
1. چارەسەری ڕەفتاری مەعریفی (CBT):
چارەسەری ڕەفتاری مەعریفی (CBT) یەکێکە لە ڕێگا باوەکان بۆ چارەسەرکردنی فۆبیا. کە بە بەرکەوتن بە بارودۆخی ترس و دڵەڕاوکێ لە ژینگەیەکی کۆنترۆڵکراودا ئەنجام دەدرێت. ئەم جۆرە چارەسەرە دەتوانێت ئەم تێکچوونە چارەسەر بکات و دڵەڕاوکێی کەسەکە تا ڕادەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.
چارەسەری دەروونی یارمەتیدەرە بۆ ناسینەوەی بیرکردنەوە نەرێنییەکان و گۆڕینی بیروباوەڕی ناکارامە و کەمکردنەوەی کاردانەوەی نەرێنی بەرامبەر بە ترس و دڵەڕاوکێ. تەکنیکە نوێیەکانی چارەسەری ڕەفتاری مەعریفی تەکنەلۆژیای واقیعی مەجازی بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی بە سەلامەتی خەڵک بخەنە بەر سەرچاوەی ترسەکانیان.
2. چارەسەری ماددە هۆشبەرەکان:
دەرمانی دژە خەمۆکی و دژە دڵەڕاوکێ دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کاردانەوەی سۆزداری و جەستەیی لە کاتی ترسدا. خواردنی هەردوو دەرمان و ڕاوێژکاری دەتوانێت زۆر یارمەتیدەر بێت. ئەگەر فۆبیات هەیە دڵنیابە سەردانی پزیشکی دەروونناس یان ڕاوێژکار بکە، چونکە سەرەڕای ئەم جۆرە ترسانە، دەرفەتی چێژوەرگرتن لە ئەزموونە بچووک و گەورەکانی ژیان لەدەست دەدەیت.
2 لێدوانەکان. Leave new
ترسم ھەیە کاتێک ئەچمە ناو شوێنێکی داخراوو و تەنگەبەرەوە بەمە زۆر دەترسم وەک و ناو مسعد یاخود ناو تەیارە کە ئیتر دڵنیا بم لەوەی ئەو شوێنە داخراوەو مجالی دەرچونی نیە و کەپسە بەمە توشی تەنگەنەفەسی و دڵەکوتێ و ھەندێک جار ھاوار کردن دەبمەوە،، ئایە ھیچ عیلاجێک ھەیە بە کاری بھێنم بەر لەوەی سەفەرەکەم بکەم
هاوڕێی ئازیز، پێشنیار دەکەم لەگەڵ پسپۆڕێکی دەروونناس لەسەر ئەم بابەتە قسە بکەیت. بەڵام ئەگەر ئەزموونی تایبەتی خۆمتان پێ بڵێم، باشترین شت ئەوەیە هەوڵبدی بە بیرەوەرییەکانتدا بچیتەوە و سەرچاوەی ترسەکەت بدۆزیتەوە. زۆربەی ئەم ترسانە لە منداڵیدا دروست دەبن و ئەگەر بتوانی بگەڕێیتەوە بۆ ئەو ساتەوەختە، دەتوانیت قەناعەت بە خۆت بکەیت کە ئەم ترسە درۆ بووە.