دۆزینەوەی گەنجینەی مێژوویی نهێنی و دەگمەن هەمیشە بە بەشێک لە گرنگترین گەڕانە شوێنەوارییەکان دادەنرێت؛ چونکە نهێنی مێژوویی سەرسوڕهێنەر یان تەنانەت شارستانییەتە نەدۆزراوەکانیشمان بۆ ئاشکرا دەکات. هەروەها سەرنجڕاکێشترین بەش لەم گەڕانانە گەنجینەی نایاب و زۆر بەنرخن، کە ژمارەیەکیان لە بارودۆخی جۆراوجۆر و بە تەواوی بە ڕێکەوت، لەلایەن کەسانی ناپیشەیی یان ڕاوچی گەنجینەکانەوە دۆزراونەتەوە. دۆزینەوەی کۆگاکان و کەشتییە نوقمبووەکانی پڕ لە گەنجینەی مێژوویی هەمیشە سەرسوڕمانی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە؛ هەرچەندە لە بەشی بابەتەکانی تر بابەتی زۆر سەرنجڕاکێشمان بۆ ئێوە هەیە، بەڵام لەم بابەتەدا گرنگترین گەنجینەی مێژووییمان بۆ هێناون .
گەنجینەی مێژوویی کە لە جیهاندا دۆزراونەتەوە:
دۆزینەوەی کۆگاکان و کەشتییە نوقمبووەکانی پڕ لە گەنجینەی مێژوویی هەمیشە سەرسوڕمانی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە؛ لەم بابەتەدا 7 لە گرنگترین گەنجینەی مێژووییمان بۆ هێناون.
1. قوماشی ڕەنگی وەنەوشەیی:
لە ساڵی 2021 شوێنەوارناسە ئیسرائیلییەکان لە دۆڵێک بەناوی تیمنا پارچە پارچە قوماشەکانیان دۆزیەوە کە بە وەنەوشەی شاهانەی ئەرگامان بۆیاخ کراون؛ مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی داود لە دەوروبەری ساڵی 1000 پێش زایین. بەڵگە هەیە کە لە سەردەمی ئاسندا بۆیاخیان بۆ قوماشەکانیان بەکارهێناوە و هەندێک لێکۆڵینەوەش ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕەنگە شانشینی ئەدۆمییەکان لەو ناوچەیەدا هەبووبێت.
لە کۆندا ڕەنگی وەنەوشەیی بە یەکێک لە بەنرخترین ڕەنگەکان دادەنرا، بەزۆری پەیوەست بوو بە پاشایەتی و سەرکردە ئاینییەکان و ئەو قوماشانەی کە لە شوێنە پیرۆزەکانی وەک چادر و پەرستگای جولەکەکاندا بەکاردەهێنران. ئەم پارچە خولانەوەیانە سەدان کیلۆمەتریان بڕیوە تا گەیشتوونەتە کانگای مسی دۆڵی تیمنا. پێکهاتەکانی ڕەنگی وەنەوشەیی مۆلیکولی ناوازەی تێدایە کە تەنها لەلایەن لوولپێچی دەریایی مورێکسەوە بەرهەم دەهێنرێت.
2. گەنجینەی پاناگیۆتیست:
لە ساڵی 1949 سێ برا گەنجینەی بەنرخیان لە پاناگیوریشتێ(Panagyurishte) لە ناوەڕاستی بولگاریا دۆزیەوە. ئەم گەنجینەی مێژوویییە کە بە پاناجیۆریستێ ناسراوە، کۆکراوەی نۆ دەفرە زێڕینەکانی سەردەمی تراکیە، کە کێشی نزیکەی 6 کیلۆگرامە، لەنێویاندا دەفرە خواردنەوەی یۆنانی کۆن کە بە سەری ئاژەڵ ڕازێنراونەتەوە، هەروەها دیزاینێک کە بە ناسکی دیمەنەکانی ئەفسانە و چیرۆکە جۆراوجۆرەکانی ئەو سەردەمە نیشان دەدات.
شارەزایان مێژووی ئەم شوێنەوارە زێڕینیان بۆ کۆتایی سەدەی چوارەم و سەرەتای سەدەی سێیەمی پێش زایین داناوە، و پێدەچێت لە سەردەمی فەرمانڕەوایەکی نەناسراوی تراکیا دروستکرابن. مۆتیڤەکانی گەنجینەی پاناگیوریشت تێکەڵەیەک لە مۆتیڤی دیکۆراتی یۆنانی و ئێرانی و سکیتی-سارماتییە. هاوکات هێشتا ئامانج و بنەچەیان دیاری نەکراوە. بەڵام چەندین تیۆری باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە ئەم قاپانە لە ڕێوڕەسمی جۆراوجۆردا بەکارهێنرابن بەهۆی ئاڵۆزی وێنەکانیانەوە.
3. کەشتی نوقمبووی سان خۆسێ:
کەشتیی سان خۆسێ کەشتییەکی جەنگی جۆری گالیۆنی ئیسپانی بوو کە گەنجینەی مێژوویی بێ نرخ لەخۆگرتبوو کە بەهای ئەمڕۆ بە 20 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت. کەشتییەکە لە ساڵی 1708 لە کاتی شەڕێکدا لەگەڵ بەلەمی ئینگلیزی لە ئاوەکانی کۆڵۆمبیا نوقم بوو، نزیکەی سێ سەدەی خایاند تا شوێنی ڕاستەقینەی خۆی بدۆزێتەوە تا دامەزراوەی ئۆقیانووسناسی وۆدز هۆڵ لە ساڵی 2015 بە سەرکەوتوویی بە بەکارهێنانی ژێردەریایی و تەکنیکە پێشکەوتووەکانی نەخشەسازی گەڕانی کرد.
ئەم گالیۆنە جەنگییە زۆرجار نازناوی کوپی پیرۆزی کەشتییە نوقمبووەکانی لێنراوە. سەردەمانێک سان خۆسێ گەنجینەی نایابی وەکو داری زێڕین و دراو و زمرد و قاپی چینی و کەلوپەلی زەوی هەڵگرتبوو کە بەم دواییە بە فەرمانی حکومەتی کۆڵۆمبیا ئیستغلال کرا بۆ ئەوەی لە قووڵایی دەریا وەربگیرێتەوە. هەروەها ساڵانێکی زۆرە شەڕێکی یاسایی و سیاسی لەسەر خاوەندارێتی ڕاستەقینەی سان خۆسێ هەیە. حکومەتی کۆڵۆمبیا خۆی ڕایگەیاندووە کە سەرەتا لەگەڵ ڕاوچییەکانی گەنجینەکان ڕێککەوتوون، بەڵام دواتر مەرجەکانی گۆڕیوە، ئەمەش بووەتە هۆی سکاڵاکردن کە بۆ دەیان ساڵە بەردەوامە.
4. زیوی ڕۆمانی کۆن:
لەم دواییانەدا شوێنەوارناسەکان کۆمەڵێک دراوی زیویان دۆزیەوە کە پێکهاتووە لە 175 دراوی زیو کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆماری ڕۆمانی کۆن لە نزیک شاری لیڤۆرنۆ لە توسکانی ئیتاڵیا. ئەم گەنجینەی مێژوویی لە نێوان ساڵانی 157 بۆ 82 پێش زایین لە ژێر زەویدا شاردراونەتەوە، لە قۆناغێکی پشێوی مێژووی ڕۆمانی کۆن، بۆ ئەوەی لە کاتی نائاساییدا لە کاتی شەڕی ناوخۆدا بەکاربهێنرێن.
سەرەتا زانیارییەکان سەبارەت بە هەڵکەندن و دۆزینەوەی دراوەکان لە خەڵک بە نهێنی هێڵدرانەوە تاوەکو گەڕانی زیاتر بە ناوچەکەدا تەواو بوو بۆ دۆزینەوەی دۆزراوەکانی دیکە. بەڵام جگە لە کێڵگەیەکی ڕۆمانی کە نزیکەی نیو میل لە ناوچەی سەرەکی هەڵکەندنەوە دوورە، نزیکەی هیچ شتێکی دیکە لەو سەردەمەدا نەدۆزرایەوە. لێکۆڵینەوەی مێژوویی زیاتر ئەوە دەردەخات کە ڕەنگە مێژووی دراوە زیوییەکان بۆ سەردەمی شەڕێکی ناوخۆ بگەڕێتەوە کە بووە هۆی سەرهەڵدانی ژەنەراڵی ڕۆمانی لوسیۆس کۆرنێلیۆس سولا لە ساڵی 82 پێش زایین.
5. مۆمیای میسری کە به ئاڵتون پۆشراوە:
یەکێک لە سەیرترین کۆمەڵە گەنجینەی مێژوویی بەنرخ کە تا ئێستا لە میسردا دۆزرایەوە؛ مۆمیاکە ئاڵتونییەکە سەر بە گۆڕەکانی سەقەرا بووە لە نزیک شاری مەمفیس. ئەم گەنجینەی بەنرخ و ناوازەیە لە سەرەتای ساڵی 2023دا بە ڕێکەوت لەلایەن تیمێکی شوێنەوارناس و توێژەرانەوە دۆزرایەوە. ئەم مۆمیایە تەمەنی 4300 ساڵە بە تەواوی بە چینەکانی زێڕ داپۆشرابوو و دواتر لەناو تابوتێکی بەردی 33 پێدا دانرا. توێژەران ناوی ئەم شوێنەوارە دێرینەیان ناوە هێکاشێپس. بەهۆی ڕوخساری شایستە و ئەو کەرەستە بەنرخانەی کە هەڵیگرتبوو، وەکو زەڕەنگەری بەنرخ، پێدەچێت یەکێک بووبێت لە دەوڵەمەندترین کەسەکانی میسری کۆن.
هەروەها توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم دۆزینەوە کۆنترین مۆمیایە کە بە زێڕ داپۆشراوە کە تا ئێستا بینیویانە. بە پێچەوانەی مۆمیاکانی دیکەی ناوچەکە، هێکاشێپس لە ڕێگەی تەکنیکە دەستکردەکانەوە مۆمیا کراوە و دواجار لەبری ئەو پەردە ئاساییانەی لە گۆڕەکانی دیکەدا دەدۆزرێتەوە، جل و بەرگی لەبەردایە. هاوکات لە کاتی هەڵکۆڵینەکانی هەمان شوێن، گۆڕی کەسایەتییە دیارەکانی دیکەی شانشینی پێنجەم و شەشەمی شانشینی میسری کۆنیش دۆزرایەوە، وەک دادوەر و نووسەرێک بە ناوی فاتێک، هەروەها کەسایەتییە ئایینیەکانی پەرستگاکان بە ناوەکانی خنومماجدەف و مێسی دۆزرایەوە.
6. کۆگای ستافۆردشایر:
لە ساڵی 2009دا، کۆگای ستافۆردشایر دۆزرایەوە؛ کە کۆمەڵێک گەنجینەی مێژوویی لەخۆگرتبوو بە کاری کانزای زێڕ و زیوی ئەنگلۆساکسۆن بە ژمارەیەکی زۆر زۆر، زیاتر لە 4هەزار کەلوپەل و پارچە. ئەم گەنجینەیە زیاتر کەرەستەی جەنگی وەک شمشێر و کڵاوی تێدابوو. شوێنەوارناسان ڕایانگەیاندووە کە بێ گومان ستافۆردشایر شوێنی یەکێک لە گەورەترین گەنجینەکانی ئەنگلۆساکسۆنە کە تا ئێستا دۆزراونەتەوە.
ئەم کۆگایە لە کێڵگەیەکدایە لە نزیک گوندی هامەرویچ لە ویلایەتی ستافۆردشایر و شارەزایان دەڵێن ڕەنگە لە سەدەی حەوتەمی زایینیدا جگە لە خاوەن ڕەسەنەکان لە هەمووان شاراوە بووبێتەوە، هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم گەنجینەیە بەنرخە و ناوازەیە هی ئەندامانی دەوڵەمەندی شانشینی ئەنگلۆساکسۆنی مێرسیا بووبێت کە لەو سەردەمەدا گەشەسەندووە. شتومەکی کۆگاکانی ستافۆردشایر بە شێوەیەکی سەیر لە نزیک ڕووی زەوی دۆزرایەوە، ڕەنگە بەهۆی وەرینی زەوی بەهۆی دووبارە کێڵانی کێڵگەکەوە بێت.
7. گەنجینەی ئۆفێل (Ophel):
لە ساڵی 2013 شوێنی ئۆفێل کە لە نزیک چیای پەرستگا لە قودس بووە، لەلایەن شوێنەوارناسەکانەوە هەڵکەندراوە. بەپێی ئەم هەڵکۆڵینە، کۆگایەکی شوێنەواری زێڕ و زیو لە سەردەمی بیزەنتین دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی حەوتەم. ئەم شوێنەوارانە لەناو بینایەکی وێرانکراوی سەردەمی بیزەنتین، لە نزیک دیواری باشووری پەرستگاکە دۆزراونەتەوە. هەڵکۆڵینەکە لەلایەن شوێنەوارناسێکی زانکۆی عیبری قودسەوە سەرپەرشتی کراوە و پشکنینی زیاتری ئەو شتانە دەریدەخات کە لە هەمان شوێن لە کاتی داگیرکردنی قودس لەلایەن ئێرانییەکانەوە لە ساڵی 614 دا جێهێڵراون.
گرنگترین ئەو شوێنەوارانەی کە دۆزراونەتەوە بریتی بوون لە کەلوپەلی وەک مەدالیای زێڕی چوار ئینج و مێنۆرایەکی حەوت لقی (گرنگترین هێمای کۆنی جولەکەکان) و قۆچێکی بەرخ، هەروەها پەرتووکێکی تەورات. هەروەها شتگەلێکی دیکەش لەنێویاندا هەبوون، لەوانە مەدالیای زێڕی بچووکتر، پەندەنت، کلۆفی زێڕین و تەوقەی زیوین، کە پێدەچێت بۆ ڕازاندنەوەی پەرتووکی تەورات بەکارهاتبێت. شتەکان لە تەنیشت یەکترەوە دانرابوون وەک ئەوەی پاکەتێک بە ئەنقەست نێژرابێت، لە کاتێکدا بە ئەگەرێکی زۆرەوە وەجبەی دووەم بەپەلە جێهێڵرابوو و لەسەر زەوی پەرش و بڵاو بووبێتەوە.