1. ماڵه‌وه‌
  2. navigate_before
  3. تەندروستی
  4. navigate_before
  5. تایبەتمەندی خۆراکەکان
  6. navigate_before
  7. 11 سوودی مۆز بۆ تەندروستی

11 سوودی مۆز بۆ تەندروستی

۱۱ سوودی مۆز بۆ تەندروستی

مۆز میوەیەکی تازە و تاڕادەیەک هەرزانە لە ناوچە گەرمەکاندا کە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی تواوە، ئەمەش یارمەتی خاوکردنەوەی پرۆسەی هەرسکردن دەدات بۆ ئەوەی هەست بە تێری بکەیت بۆ ماوەیەکی زیاتر. هەروەها چەندین مادەی خۆراکی سەرەکی تێدایە کە یارمەتی دابەزاندنی کێش و تەندروستی دڵ دەدات، بەڵام ئەمانە تەنها هەندێک لە سوودەکانین. لەم بابەتەدا لەگەڵمان بن بۆ زانیاری زیاتر لەسەر سوودەکانی مۆز بۆ تەندروستی مرۆڤ.

مۆز دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان:

مۆز بڕێکی باشی کاربۆهیدرات و ئاو و ڕیشاڵ و دژە ئۆکسانی جۆراوجۆری تێدایە، بەڵام پرۆتینی کەمی تێدایە. خواردنی یەک دانه لە ڕۆژێکدا دەتوانێت نزیکەی 8٪ی پێویستی ڕۆژانەی جەستەت لە ڤیتامین و کانزای جۆراوجۆر دابین بکات.

سوودە تەندروستییەکانی مۆز چین؟

مۆز میوەیەکی ڕەسەنی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە و ئێستا لە زۆرێک لە کەشوهەوای گەرمدا دەچێنرێت. ئەگەر بەدوای میوەی تەندروستدا دەگەڕێیت بۆ زیادکردنی بۆ خۆراکەکەت، ئەو دەتوانێت ببێتە هەڵبژاردەیەکی باش. هەروەها ڕیشاڵ و ماددە خۆراکییە سودبەخشەکانی تێدایە وەک پۆتاسیۆم و ڤیتامین B6 و ڤیتامین C و دژە ئۆکسانی جۆراوجۆر. لە خوارەوە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی دەخەینەڕوو:

سوودە تەندروستییەکانی مۆز چین؟

1. کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن:

مۆز ڕیشاڵی تواوەی تێدایە، کە لە کاتی پرۆسەی هەرسکردندا شلەیەکی هاوشێوەی جەلی دروست دەکات، ئەمەش پێکهاتەی ئیسفەنجیی په دەبەخشێت. لە لایەکی ترەوە مۆزی نەپێگەیشتوو نیشاستەی بەرگری لەخۆدەگرێت، کە جەستەت بە تەواوی هەرس ناکات. ئەم دوو ڕیشاڵە پێکەوە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە هاوسەنگکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا دوای خواردن. بێگومان ئەم تایبەتمەندییە سوودی زیاتری هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی شەکرە نین. بۆیە ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەیە دڵنیابە پێش خواردنی ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە.

2. یارمەتی تەندروستی هەرس دەدات:

ڕیشاڵی خۆراکی پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە تەندروستی لەشەوە هەیە، بەتایبەت تەندروستی کۆئەندامی هەرس. نیشاستەی بەرگری کە جۆرێکە لە پێکهاتەی پرێبایۆتیک، لە گەدەدا بە تەواوی هەرس نابێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی ژمارەی بەکتریا سودبەخشەکان لە ڕیخۆڵەدا. جگە لەوەش پێکتین کە لە مۆزی نەپێگەیشتوو و پێگەیشتوودا هەیە، ڕێگری لە قەبزی دەکات و یارمەتی نەرمکردنی پیسایی دەدات. تەنانەت توێژینەوە تاقیگەییەکان دەریانخستووە کە پێکتین دەتوانێت ڕێگری لە شێرپەنجەی قۆڵۆن بکات.

3. بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێش:

چەندین تایبەتمەندی هەیە کە وای لێدەکات ببێتە خۆراکێکی بەسوود بۆ دابەزاندنی کێش. مۆزێکی مامناوەند 100 کالۆری تێدایە، بەڵام لە بەرامبەردا مادەی خۆراکی جۆراوجۆری تێدایە و هەستێکی تێربوونی درێژخایەن دروست دەکات. هەروەها ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی قەبارە و ژمارەی ژەمەکان دەدات لە درێژخایەندا.

4. یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات:

پۆتاسیۆم توخمێکی سەرەکییە بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ و ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی مۆز ئەوەیە کە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم. ڕێجیمێکی ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم یارمەتی باشترکردنی تەندروستی دڵ دەدات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

له سوودە تەندروستییەکانی مۆز ،ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسێنەر

5. ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسێنەر:

سەوزە و میوە سەرچاوەیەکی نایابی دژە ئۆکسێنەری خۆراکین و مۆزیش لەوە بێبەری نییە. مۆز جۆرەها دژە ئۆکسانی تێدایە لەوانە فلاڤۆنۆیدەکان و ئامینەکان. ئەم پێکهاتانە تەندروستی دڵ زیاد دەکەن و هەروەها چاکبوونەوەی نەخۆشییەکانی چاویش بەرز دەکەنەوە.

6. دروستکردنی هەستی تێربوون:

ڕیشاڵی تواوەی ناو مۆز لەوانەیە یارمەتی کۆئەندامی هەرس بدات بە زیادکردنی بەشە گەورە و خاوکردنەوەی پرۆسەی هەرسکردن، ئەمەش هەستکردن بە تێری دروست دەکات. لەبەر ئەوەی مۆز ڕێژەیەکی کەمی پرۆتینی تێدایە، دەتوانیت لەگەڵ ماستی یۆنانی یان پرۆتینی شەیک تێکەڵی بکەیت بۆ ئەوەی سوودی هەردووکی بەدەست بهێنیت.

7. بژاردەی دروست بۆ چاکبوونەوە لە دوای ڕاهێنان:

مۆز هەمیشە بە میوە یان خواردنێکی تەواو بۆ وەرزشوانان ناسراوە. ئەم تایبەتمەندییەی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی کاربۆهیدرات و ئەلکترۆلایتەکانی وەک پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم کە بە ئاسانی هەرس دەکرێن. لە کاتی وەرزشکردندا بەشێکی زۆری پۆتاسیۆمەکەت لەدەست دەدەیت بەهۆی ئارەقکردنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسولکەکان و ئازاری ماسولکەکان. خواردنی مۆز و دابینکردنی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی پێویست یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە کەمتر بێزارکەر بێت.

8. سوودەکانی مۆز لە کاتی دووگیانیدا چین؟

خواردنی مۆز لە کاتی دووگیانی دا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی وەک سکچوون، بەڵام پێویستە بە ڕێژەیەکی زۆر کەم بخورێت. زۆر خواردنی دەبێتە هۆی کاریگەری لاوەکی وەک بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، سەرئێشەی دووگیانی، قەبزی، گەڕانەوەی گەدە، سەرگێژخواردن و کێشەی ڕیخۆڵە.

سوودە تەندروستییەکانی مۆز بۆ پیاوان

9. سوودە تەندروستییەکانی مۆز بۆ پیاوان چین؟

  • زیادبوونی وزە
  • بەهێزکردنی ماسولکەکان
  • باشترکردنی کارکردنی سێکسی
  • کەمکردنەوەی فشاری دەروونی
  • بەهێزکردنی دڵ
  • دابەزاندنی پەستانی خوێن
  • بەهێزکردنی کۆئەندامی دەمار
  • زیادکردنی هێزی تەرکیزکردن
  • بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگری لەش
  • یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات

10. سوودە تەندروستییەکانی مۆز بۆ خانمان چین؟

  • بەهێزکردنی پێست
  • کەمکردنەوەی فشاری دەروونی
  • زیادبوونی وزە
  • بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگری لەش
  • هەرسکردن باشتر دەکات
  • پاراستنی هاوسەنگی هۆرمۆنەکان
  • دابەزاندنی پەستانی خوێن
  • باشترکردنی خەو
  • بەهێزکردنی قژ
  • یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات

11. سوودەکانی مۆز بۆ منداڵان چین؟

  • دروستکردنی هەستێکی زیاتر بە تێری لە منداڵاندا
  • هەرسکردنی ئاسانە
  • سوودی هەیە بۆ دڵی منداڵان
  • ڕێکخستنی پەستانی خوێنی منداڵان
  • یارمەتی گەشەی ئێسک دەدات و بینینی منداڵ باشتر دەکات
  • ڕێگریکردن لە کەمخوێنی لە منداڵاندا
  • یارمەتیدانی کارکردنی مێشکی منداڵان

زیانەکانی زۆر خواردنی مۆز چین؟

لەگەڵ هەموو ئەو تایبەتمەندیانەی باسمان کرد بۆ مۆز، باشتر وایە بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت. زۆر خواردن و خواردنی چەند دانه لە یەک کاتدا ئەم زیانانەی خوارەوەی دەبێت:

زیانەکانی زۆر خواردنی مۆز چین؟

1. بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا:

ڕاستە خواردنی مۆز بە ڕێژەیەکی مامناوەند (ڕۆژانە یەکێک) یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا، بەڵام ئەگەر زیادەڕۆیی بخورێت، دەبێتە هۆی کێشە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە بەهۆی بەرزی ڕێژەی گلایسیمیک.

2. زیادبوونی پۆتاسیۆمی خوێن (هیپەرکالیمیا):

زینک کانزایەکی بەنرخە، بەڵام ئەگەر ڕێژەکەی لە لەشدا زیادەڕۆیی بکات، دەبێتە هۆی تێکدانی کارکردنی دەمارەکان و خانەکانی ماسولکەیی.

3. قەبزی:

مۆز پێکهاتەیەکی تێدایە کە پێی دەوترێت ترشی تانیک کە بە ڕێژەیەکی کەم کاریگەری زیانبەخشی نییە، بەڵام ئەگەر ڕێژەکە لەناکاو زیاد بکات، دەبێتە هۆی قەبزییەکی توند.

4. خراپبوونی ددان:

زۆرێک لە پزیشکانی ددان پێیان وایە ئەو زیان و خراپبوونەی کە بەهۆی زۆر خواردنی مۆزەوە بۆ ددانەکان دروست دەبێت، زۆر زیاترە لەوەی کە بەهۆی خواردنی شیرینی و شوکولاتە دروست دەبێت.

5. کەمی ماددە خۆراکییە گرنگەکان لە لەشدا:

ئەو کەسانەی تەنها مۆز دەخۆن، پرۆتینی پێویست ناگەنە ناو جەستەیان، ئەمەش دەبێتە هۆی خراپی کارکردنی لەش، بەتایبەتی لە ماسولکەکاندا، وە ئەگەری هەیە جەستەت کەمیی ماددە خۆراکیەکانی دیکەی هەبێت، وەک ڤیتامین D.

کێ نابێت مۆز بخوات؟

مۆز بەزۆری وەک جێگرەوەی ژەمەکان دەخورێت. هەروەها هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی لە زۆربەی کەسەکاندا دروست ناکات، بەڵام ئەگەر تۆ یەکێک بیت لەم کەسانەی خوارەوە، ڕەنگە خواردنی مۆز بۆت گونجاو نەبێت:

  • ئەگەر کێشەی هەرسکردنت هەبوو وەک ئاوسانی سک یان گرژبوونی سک؛
  • ئەگەر دووگیان بوویت یان شیری منداڵ دەدەیت باشتر وایە بە ڕێژەیەکی زۆر کەم بخورێت. چونکە هیچ بەڵگەیەکی زانستی تەواو نییە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی مۆز لە کاتی شیرپێدان و دووگیانیدا؛
  • ئەو کەسانەی حەساسیەتیان بە لاتەکس و ئەڤۆگادۆ و کاساڤا هەیە، لەوانەیە حەساسیەتیان بە مۆزیش هەبێت.

وشەی کۆتایی:

مۆز میوەیەکی بەناوبانگە و چەندین تایبەتمەندی هەیە و بەهۆی ڕیشاڵ و دژە ئۆکسێنەرە جۆراوجۆرەکانییەوە بەشدارییەکی زۆر دەکات لە تەندروستی هەرس و دڵدا. سەرەڕای ئەوەش، یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات بەهۆی پێکهاتە چڕەکانی لە ماددە خۆراکیەکان کە هەست بە تێربوون دروست دەکەن، لەگەڵ ڕێژەیەکی کەمی کالۆری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.
You need to agree with the terms to proceed

ناوەڕۆکی پێشنیار کراو