ئارەزووی سێکسی جۆرێکە لە ئارەزووی بەهێز و ڕاکێشان بەرەو ڕەگەزی بەرامبەر و هاندەری کۆمەڵێک ڕەفتارە کە دواجار دەبێتە هۆی سێکس پێش هاوسەرگیری یان دوای هاوسەرگیری. هەرچەندە پێویستی سێکسی زیاتر هاوتایە لەگەڵ شەهوەت تا عشق، بەڵام بە گشتی هەستەکانی تریش دەگرێتەوە، لەوانە خۆشەویستی و حەزکردن.
ئارەزووی سێکسی مانای جیاوازی هەیە لەسەر بنەمای تێڕوانینی جیاواز، بۆ نموونە لە ڕوانگەی شۆپنهاوێر مانای ئیرادە، لە ڕوانگەی بێرگسن مانای سۆز، لە ڕوانگەی فەلسەفەی هیندستانەوە مانای خۆبەخشی و سیستەمی ئەفلاتونی ئیرۆس (ئارەزووی ژیان). ئارەزووی سێکسی نەک هەر مانای جیاوازی هەیە، بەڵکو جیاوازییەکی بەرچاوی هەیە لە دوو ڕەگەزی جیاوازدا، کە لە درێژەی بابەتەکەدا باسی دەکەین.
ئارەزووی سێکسی لە ژن و پیاودا:
پێویستی سێکسی بریتییە لە هەست و خەیاڵ و وێنە و ڕەفتاری سێکسی و هەر سێ پێکهاتەی ئارەزووی سێکسی واتە سۆزداری و هزری و ڕەفتاری جیاوازییەکی زۆریان لە ژن و پیاودا هەیە. زۆربەی ڕاوێژکارانی هاوسەرگیری پێیان وایە یەکێک لە گرنگترین تەحەددیاتەکان بۆ ژن و مێرد ئەو کێشانەی پەیوەستن بە ئارەزووی سێکسی و ڕێگای تێرکردنی ئارەزووی سێکسی و نەبوونی ئاڵۆزییەکانی پەیوەندی بۆ ژنانی خێزاندار دوای هاوسەرگیری.
بێگومان نەک لەبەر ئەوەی ئارەزووی سێکسی مرۆڤ لە ئارەزووەکانی تری گرنگترە؛ بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی زانیاری پێویستی هەردوو ڕەگەز لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو جیاوازیانەی کە پەیوەندییان بە تێرکردنی ئارەزووی سێکسی خۆیان و لایەنی بەرامبەرەوە هەیە کە ئەمەش کێشەی زۆر لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا دروست دەکات. زانیاری دروست سەبارەت بە پرسە سێکسییەکان و هەبوونی ئەزموونی سێکسی هۆکاری کاریگەرن بۆ ئارەزووی سێکسی.
نەبوونی هۆشیاری لە جیاوازی نێوان ژن و پیاو لە ئارەزووی سێکسیدا و ئەو باوەڕە هەڵانەی کە کولتوور دەیگەیەنێتە مرۆڤەکان سەبارەت بە پرسە سێکسییەکان ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕن لە دروستکردنی کێشەی سێکسیدا. یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری دروست لەم بوارەدا لە ڕێگەی ڕاوێژکاری سێکسییەوەیە.
جیاوازی ئارەزووی سێکسی لە ژن و پیاودا:
بەو پێیەی ئارەزووی سێکسی و ڕەفتار و هەستە پەیوەندیدارەکان لە ژن و پیاودا زۆر جیاوازن؛ زانینی ئەم جیاوازیانە زۆر گرنگە بۆ ئەزموونکردنی چێژی سێکسی.
1. گرنگیدان بە جەستە یان پەیوەندی:
ئارەزووی سێکسی پیاوان زیاتر لەسەر جەستەی ژن و ئارەزووی سێکسی ژنان زیاتر لەسەر پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ پیاواندایە؛ سێکسییەتی پیاو بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەسەر بەشە سێکسییەکانی جەستە چڕ دەبێتەوە؛ بەڵام ئارەزووی ژنان زیاتر پەیوەستە بەو چوارچێوەیەی کە لە پێوەندی لەگەڵ لایەنی بەرامبەردا هەیانە. لە تاقیکردنەوە کلینیکییەکاندا، جیاوازییەکی ئاماری ڕوون لە شێوازەکانی وەڵامدانەوەدا هەیە بەپێی سێکسییەت لە دانیشتوانی نێر و مێدا.
2. جیاوازی جەستەیی و هۆرمۆن:
ڕەگەزی نێر و مێ لە ڕووی جەستەیی و فیزیۆلۆژییەوە جیاوازن و ئارەزووی سێکسی زۆر کاریگەری جیاوازی هۆرمۆن و جەستەیی لەسەرە؛ بۆ نموونە نەک هەر سیستەمی زاوزێی نێر و مێ، هەردوو سیستەمی ناوەوە و دەرەکی جیاوازن؛ بەڵکو ڕێژەی ئیسترۆجین و پرۆجسترۆن لە ئافرەتان زیاترە و هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە پیاوان زیاترە، ئەمەش کاریگەری جیاواز لەسەر ئارەزووی سێکسی دروست دەکات.
3. کاتی گەیشتن بە لوتکەی چێژ سێکسییە:
یەکێک لە جیاوازییە کێشەدارەکان درێژیی ماوە بۆ گەیشتن بە لوتکەی چێژی سێکسییە، کە بۆ پیاوان کەمتر لە 3 خولەک و بۆ ئافرەتان 10 بۆ 20 خولەک دەخایەنێت. نەبوونی هۆشیاری لەم بابەتە دەبێتە هۆی گرژی و بێزاری لە نێوان ژن و پیاو لە کاتی جووتبوونی سێکسیدا.
4-بەردەوامی چێژی سێکسی لە هەموو ڕێوڕەسمێکی جووتبووندا:
یەکێک لە جیاوازییە گرنگەکانی تری نێوان ژن و پیاو ئەزموونی چێژی سێکسییە. ئۆرگازم لە ئافرەتاندا دوای چەندین جار لە جووتبوونی سێکسی ڕوودەدات، بەڵام گەیشتن بە لوتکەی چێژی سێکسی لە هەموو کاتێکی جووتبوون لە پیاوان ڕوودەدات و ئەم ژمارەیەش گرنگی پێش یاریکردن و هەبوونی پەیوەندی سۆزداری دەردەخات، کە دەتوانێت جێگرەوەیەکی گونجاو بێت بۆ چێژی سێکسی لە ئۆرگازم.
5. جیاوازی چێژی بینین و چێژی زارەکی:
سەیرکردن ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە سێکسییەتی پیاودا. پیاوان لە ڕووی سێکسییەوە بوونەوەرێکی بینراون، بەڵام ژنان زیاتر بە وشە و تۆنی دەنگ پاڵنەریان دەبێت.
6. ڕۆڵی خەیاڵ لە سێکسییەتی پیاواندا:
هەروەها خەیاڵ ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت لە ئارەزووی سێکسی لە پیاواندا؛ ئەمەش بەو مانایەیە کە پیاوان زۆر خەیاڵی سێکس دەکەن. لەگەڵ تەمەنی ژن و پیاو هەریەکەیان کەمتر خەیاڵ دەکەن، بەڵام هێشتا پیاوان دوو هێندە زیاتر خەیاڵ دەکەن. لە پێداچوونەوەیەکدا بە توێژینەوەکان کە پاڵنەرە سێکسییەکانی پیاوان و ئافرەتان بەراورد دەکات، ڕۆی باومیستەر، دەروونناسێکی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی ویلایەتی فلۆریدا، بۆی دەرکەوتووە کە پیاوان زیاتر وروژاندنی سێکسی خۆبەخۆیان ڕادەگەیەنن و خەیاڵی زۆرتر و جۆراوجۆریان هەیە.
7. جیاوازی لە پێویستی سێکس:
پیاوان سێکس وەک بەشێک لە خۆشەویستی و ئینتیما دەبینن و زۆر بیر لە سێکس دەکەنەوە. ئەمەش لەبەر ئەوە نییە کە ئەوان خراپن، بەڵکو بەهۆی سروشتی خۆیانەوەیە، چونکە ئەمە ڕێگرییان لێناکات لە کۆنترۆڵکردنی ئارەزووی سێکسی خۆیان. خانمان بەزۆری پاتری یان سەرچاوەیەکی وزەیان هەیە کە هەموو کارەکانیان پێ ئەنجام دەدەن، وەک کار یان سێکس، بەڵام پیاوان پاترییەکی یەدەگی ناوەکییان هەیە تەنها بۆ سێکسکردن. بەو مانایەی کە ڕەنگە پیاو لە کار ماندوو بێت، بەڵام هێشتا وزەی پێویستی هەیە بۆ ئەوەی سێکس بکات و ئەمەش پەیوەندی بە پێکهاتەی بایۆلۆجی پیاوەوە هەیە.
چ هۆکارێک دەبێتە هۆی کێشەی سێکسی لە ئافرەتان و پیاوان؟
نزیکەی یەک لەسەر سێی پیاوانی سەر زەوی بەدەست کێشەی پەیوەندیدار بە ڕژانەوە دەناڵێنن و یەک لەسەر سێی ژنان تووشی تێکچوونی ئۆرگازم دەبن. پەیوەندی سێکسی تەواو چێژی سێکسی و وروژاندن و ئۆرگازم لەخۆدەگرێت و لەوانەیە کێشە لە هەریەکێک لەو بەشانەدا سەرهەڵبدات. هۆکارەکانی وەک نەخۆشیەکانی خوێنبەرەکان، تێکچوونی هۆرمۆنەکان، تێکچوونی کۆئەندامی زاوزێ، شێرپەنجە و هەموو جۆرە دەرمانێک، کحول و ئازارشکێنەکان، دەرمانی دژە بەرزی فشاری خوێن، دەرمانی دژە دەروونی کاریگەرن لە ڕوودانی کێشەی سێکسی لە ئافرەتان و پیاواندا.
کەی پێویستە داوای یارمەتی بکەین بۆ کێشە سێکسییەکان؟
تەندروستی سێکسی تەنها سنووردار نییە بە نەبوونی نەخۆشی سێکسی و تێکچوونی کارکردنی سێکسی، لەوانە تێکچوونی کەمی ئارەزووی سێکسی، تێکچوونی ڕق و کینە لە سێکس، ناڕێکی لە کۆئەندامی زاوزێی پیاوان، تێکچوونی وروژاندنی سێکسی لە ئافرەتان، ڕێگریکردن لە ئۆرگازم لە پیاوان و ئافرەتان، گرژی سێکسی، ڕژانی پێشوەختە، جووتبوونی ئازاربەخش، و کۆئەندامی زاوزێ هەروەها کۆمەڵێک هۆکاری پەیوەست بە ناتەبایی سێکسی لەخۆدەگرێت.
پێوەری سەرەکی بۆ دەستنیشانکردنی کێشە سێکسییەکان لە پێکهاتە سەرەکییە سێکسییەکاندایە، واتە ئارەزووی وروژاندن یان ئۆرگازم و بە گشتی کێشە سێکسییەکان بە سەربەخۆ لە هۆکارە ئۆرگانیکەکان یان نەخۆشییە دەروونییەکانی وەک خەمۆکی دادەنرێت. هەروەها نەبوونی هەماهەنگی ژن و مێرد ژمارەی چالاکییە سێکسییەکان، چڕی یان ماوەی وەڵامدانەوەی سێکسی دیاری دەکات و بۆ چارەسەرکردنی، سەردانی چارەسەرکەری سێکسی یان ڕاوێژکاری خێزان بکە. چارەسەرکەری ژن و مێرد سەرەتا کێشە سێکسییەکان لە سێ لایەنەوە دەکۆڵێتەوە: دەروونی یان جەستەیی، بەردەوام یان بەدەست هێنراو، و گشتگیر یان بارودۆخی.
- ئایا کێشەی سێکسی تەنها دەروونییە؟ بۆ نموونە وروژاندن و هاندانی کەمی سێکسی یان ئەندامی زاوزێی.
- ئایا کێشەی سێکسی بەردەوام بووە یان دوای ماوەیەک لە ئەنجامدانی سێکسی گونجاو پەرەی سەندووە؟
- ئایا کێشەی سێکسی گشتی (بۆ نموونە لە هەموو بارودۆخە سێکسییەکاندا ڕوودەدات) یان بارودۆخێکە، بۆ نموونە تەنها لە ژووری نوستن ڕوودەدات.
وە ئەگەر کێشە سێکسییەکانتان دەروونی و بەردەوام و گشتگیر بن، ئەوا چارەسەرکەری هاوسەرەکان ڕەوانەی چارەسەرکەری سێکسیتان دەکات.
دوا وشە:
بەگوێرەی ڕاوێژکارانی هاوسەرگیری، 80%ی ناکۆکییەکانی هاوسەرگیری پەیوەندییان بە سێکسەوە هەیە. ئامۆژگاری ڕاوێژکارەکان ئەوەیە کە ئەگەر هاوسەرەکان بە ڕەچاوکردنی جیاوازییەکان پێداویستییەکانی یەکتر دابین بکەن بۆ ئەوەی پەیوەندی سێکسی دروست بکەن، ئەوا ڕێگری دەکەن لە سەرهەڵدانی بەشێکی گەورەی کێشەکان؛ لە ئەنجامدا جیاوازی بیروڕا و گرژی و ناکۆکی زۆر کەم دەبێتەوە و پەیوەندییەکی نزیکتریان دەبێت.