بە درێژایی مێژوو چەندین ئاوازدانەرانی سەرەکی هەبوون کە بە لێهاتوویییەکی زۆرەوە ئامێری مۆسیقای جۆراوجۆریان ژەندووە، بەڵام بەشێک لەو کەسانە توانیویانە لە دڵی مێژوودا بمێننەوە.
هەروەها کاریگەرترین کەسەکان لە مێژوودا و بەهێزترین شاژنەکانی مێژوو مان هەبووە که دەتوانن چێژ لە خوێندنەوەیان وەربگرن بە ئاماژەدان بە بابەتەکانی پەیوەندیدار.
لەم بابەتەدا کۆمەڵێک لە باشترین ئاوازدانەرانی سەرەکی لە مێژوودا پێ دەناسێنین. بۆیە لەگەڵمان بمێنەرەوە.
ژمارەیەک مۆسیقاژەنی دیار لە مێژوودا:
هیلدێگارد ڤۆن بینگن (١١٧٩-١٠٩٨)
هیلدێگارد نووسەر و عیرفان و فەیلەسوف و ئاوازدانەری ئەڵمانی بوو. سروودی ئایینی ناوازە و دوعای خۆشی بەجێهێشتووە، کە دەتوانرێت لە “سەمفۆنی هارمۆنی ئیلهامبەخشە ئاسمانییەکان”دا ببینرێت.
تۆماس تالیس (١٥٨٥-١٥٠٥)
ئاوازدانەرێکی ئینگلیزی سەردەمی ڕێنێسانس بووە، کە لە نێو ئەنتۆلۆژیای مۆسیقای کۆڕاڵ لەلایەن گۆرانیبێژانی ئینگلیزییەوە پێگەیەکی دیاریکراوی هەیە و بە یەکێک لە گەورەترین مۆسیقاژەنەکانی ئینگلتەرا دادەنرێت. لە مۆسیقای ئینگلیزیدا بەهۆی دەنگە ڕەسەنەکەیەوە ڕێزی لێدەگیرا.
ویلیام بێرد (١٦٢٣-١٥٢٣)
ویلیام مۆسیقاژەنێکی ئینگلیز بووە لە سەردەمی ڕێنێسانس کە بە یەکێک لە بەناوبانگترین مۆسیقاژەنەکانی سەردەمی خۆی و دوای ئەوە دادەنرێت. ویلیام بێرد شارەزا بوو لە ژەنینی کلاڤیر و هارپسیکۆرد و ئۆرگ و لە کۆڕەکانی کڵێسای ئەنگلیکان و کاسۆلیکیدا یاری دەکرد.
کارلۆ گێسڤاڵدۆ (١٦١٣-١٥٦٦)
کارلۆ ئاوازدانەری کۆری ئیتاڵی بوو کە هارمۆنی جوانی لەگەڵ سەلیقەدا دروست دەکرد. مۆسیقای ئەو بە مادریگاڵەکانی بەناوبانگە.
کلۆدیۆ مۆنتیڤێردی (١٦٤٣-١٥٦٧)
کلۆدیۆ ئاوازدانەرێکی ئیتاڵییە و بەرهەمەکانی شێوازی مۆسیقای سەردەمی خۆی گۆڕی. مۆنتیڤێردی بە شێوەیەکی ناباوەر مۆسیقایەکی باش و زۆر قووڵی هەیە کە هەر گوێگرێک دڵخۆش دەکات.
یۆهان سێباستیان باخ (١٧٥٠-١٦٨٥)
یۆهان باخ ئاوازدانەرێکی ئەڵمانی بوو کە بە گەورەترین ئاوازدانەری ڕۆژئاوا ناسراوە. مۆسیقای ئەو زۆر شکۆمەندە و بەدرێژایی سەدەکان دەنگی زۆری داوە.
جۆزێف هایدن (١٨٠٩-١٧٣٢)
جۆزێف ئاوازدانەر و مۆسیقاژەنێکی نەمسایی بووە و ڕۆڵی سەرەکی لە پەرەپێدانی مۆسیقای ژووردا هەبووە. بەهۆی بەرهەمە بەنرخەکانیەوە نازناوی “باوکی سەمفۆنیا”ی بەدەستهێنا.
لە لایەک هایدن پەروەردەکار و مامۆستای مۆسیقاژەنێکی گەورەی وەک بیتهۆڤن بووە و لە لایەکی دیکەوە بە شێوازی مۆسیقای خۆی کاریگەری لەسەر داهاتووی وەک فرانز شوبێرت و مێندێلسۆن و برامس هەبووە.
هەروەها مامۆستا و هاوڕێی نزیکی ئاوازدانەری بەناوبانگی مۆزارت بووە. هایدن زۆربەی تەمەنە درێژەکەی لە نەمسا بەسەر بردووە و لە کاتی کۆچی دواییدا بە یەکێک لە ئاوازدانەرە بەناوبانگەکانی ئەوروپی دادەنرا.
ڤۆڵفگانگ ئامادێوس مۆزارت (١٧٩١-١٧٥٦)
کەم کەس هەیە ناوی مۆزارت، ئاوازدانەر و زانای گەورەی نەمسایی نەبیستبێت. مۆسیقای ئەو زۆر دەوڵەمەندە و دووبارە نابێتەوە.
مۆزارت لە تەمەنی کورتی خۆیدا زیاتر لە ٦٠٠ پارچە مۆسیقای ئامادە کردووە، لەوانە مۆسیقا بۆ ئۆپێرا، سەمفۆنیا، کۆنسێرت، مۆسیقای ژوور، سۆناتا، سێریناد و مۆسیقا بۆ کۆڕەکان.
لودویگ ڤان بیتهۆڤن (١٨٢٧-١٧٧٠)
بیتهۆڤن مۆسیقاژەن و ئاوازدانەرێکی ئەڵمانی بووە و بە یەکێک لە گەورەترین ئاوازدانەرەکانی ئەوروپا دادەنرێت. دەتوانرێت بڵێین بیتهۆڤن یەکەم ئاوازدانەری ڕۆمانسییە و بەرهەمەکانی لە هەموو شێوازەکاندا تا ئێستاش وەک ڕێپرتوارێکی سەرەکی مۆسیقای کلاسیک دادەنرێت.
فرانز شوبێرت (١٨٢٨-١٧٩٧)
فرانز ئاوازدانەرێکی بەناوبانگی نەمسایی بووە و یەکێک بووە لە کەسایەتییە دیارەکانی قوتابخانەی مۆسیقای کلاسیک/ڕۆمانسی. سەرەڕای تەمەنی کورتی، بەرهەمی بەنرخی لە بواری مۆسیقادا بەجێهێشت.
فرێدریک شۆپین (١٨٤٩-١٨١٠)
ئاوازدانەرێکی پۆڵەندی بووە لە سەردەمی مۆسیقای ڕۆمانسیدا و بە یەکێک لە پیانۆژەنە دیارەکانی ئەو سەردەمە دادەنرا. ئیلهامبەخش بووە بۆ ملیۆنان پیانۆژەن و مامۆستا و ئاوازدانەر.
ڕۆبێرت شومان (١٨٥٦-١٨١٠)
ڕۆبێرت شومان ئاوازدانەر و پیانۆژەنێکی ئەڵمانییە لە سەردەمی ڕۆمانتیکدا کە بە عەقڵی نائارامی خۆی شاکارە ئاڵۆزەکانی دروستکردووە.
ڕیچارد ڤاگنەر (١٨٨٣-١٨١٣)
ڕیچارد ئاوازدانەرێکی ئەڵمانی بوو کە بە ئۆپێرا ئیپیکی و ناوازەکانی ناوبانگی دەرکرد.
جوزێپی ڤێردی (١٩٠١-١٨١٣)
جوزێپی ڤێردی وەستایەکی ئۆپێرا ئیتاڵییە و تا ئێستاش بەرهەمەکانی لە هەموو جیهاندا بەناوبانگن و لە زۆربەی ئۆپێراخانەکانی جیهان نمایش دەکرێن.
یۆهانس برامس (١٨٩٧-١٨٣٣)
یۆهانس ئاوازدانەر و ڕێبەر و پیانۆژەنی ئەڵمانی سەردەمی ڕۆمانتیک بوو کە مۆسیقای دەوڵەمەند و مێلۆدی بەنرخی لە دوای خۆی بەجێهێشت.
لیۆس جاناگێک (١٩٢٨-١٨٥٤)
کارامەیی تەکنیکی زۆر لە پێکهاتەی لیۆدا هەیە کە نزیکەی هەموو کەسێک سەرسام دەکات. بوێرییەکەی لە دروستکردنی پارچە و سەمفۆنیای جۆراوجۆردا، وایکردووە ناوبانگێکی زۆری هەبێت. هیچ زانیارییەکم لەسەر شوێنی لە دایکبوونی لیۆس جاناگێک دەست نەکەوت، بەڵام پێدەچێت فەرەنسی بووبێت.
ئێدوارد ئێلگار (١٩٣٤-١٨٥٧)
وەستا و ئاوازدانەرێکی سەمفۆنیکی بەریتانی بوو کە زۆربەی ناوبانگەکەی قەرزاری جۆرەکانی چیستانە بۆ ئۆرکێسترا.
گوستاڤ ماهلەر (١٩١١-١٨٦٠)
ماهلەر لە شاری بۆهێمیای نەمسا لەدایکبووە. گوستاڤ ماهلەر ئاوازدانەر و ڕێبەری سەردەمی ڕۆمانسیکە، کە سەمفۆنیا ڕۆمانسییە بەهێزەکانی هەموو مرۆڤایەتی دەگرێتەوە.
کلۆد دیبوسی (١٩١٨-١٨٦٢)
دیبوسی ئاوازدانەرێکی فەرەنسی بوو کە مێلۆدی دەوڵەمەند و بەرهەمی پیانۆی شیعری و چەندین نۆتەی دروستکرد. بە یەکێک لە دروستکەرانی شێوازی ئیمپڕێشنیزم دادەنرێت.
ڕیچارد شتراوس (١٩٤٩-١٨٦٤)
ڕیچارد ئاوازدانەر و ڕێبەری ئەڵمانی بوو کە بە شاکار و ئۆپێرا گەورەکانی ناسرابوو. هەندێک لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی دەتوانین ئاماژە بە کۆمەڵە گۆرانییە سەرەکییەکان و ژیانی پاڵەوانێک و کۆنسێرتۆی ئۆبۆ و چوار گۆرانی کۆتایی بکرێت.
ژان سیبێلیۆس (١٩٥٧-١٨٦٥)
سیبیلیۆس ئاوازدانەر و کەمانچەژەنێکی فینلەندی بوو، گرنگترین بەرهەمەکانی بریتین لە سیبیلیۆس سەمفۆنیای حەوت و کۆنسێرتۆی کەمانچە.
هەروەها شیعرێکی سەمفۆنیکی ئامادە کردووە. ئەم بەرهەمە لەسەر بنەمای ئەفسانەی فینلەندییە. لە نێو ئەم بەرهەمانەدا فینلاندیا و تریێست والتز زۆر بەناوبانگن.
ئێریک ساتی (١٩٢٥-١٨٦٦)
ئێریک بیرمەند و هونەرمەند و پیانۆژەنێکی ڕەسەنی فەرەنسی بوو. بەرهەمەکانی ستایلێکی نایاب و تایبەتیان هەبوو کە لە چەند شوێنێکدا دەدۆزرێتەوە.
باشترین بەرهەمەکانی ساتی بەهۆی شێوازە نهێنی و تایبەتەکەیەوە بێکۆتایە، بەڵام یەکێک لە گەورەترین بەرهەمەکانی درامای سەمفۆنیکی سۆکراتە.
ڕالف ڤۆگان ویلیامز (١٩٥٨-١٨٧٢)
ئاوازدانەری ئینگلیز بووە و بۆ سەمفۆنیا و ئۆپێرا ئاوازی بۆ داناوە. ویلیامز بە گشتی ٩ سەمفۆنیا و چەندین ئۆپێرا نووسی، کە سەرنجی زۆر کەسی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.
سێرگی ڕاچمانینۆف (١٩٤٣-١٨٧٣)
سێرگی ڕاچمانینۆف پیانۆژەنێکی ڕووسییە و میلۆدیستێکی بەتوانایە و یەکێکە لە دوا نوێنەرە گەورەکانی مۆسیقای ڕۆمانسی.
لە ساڵی ١٨٩٧ دوای کاردانەوەی نەرێنی ڕەخنەگران بەرامبەر بە یەکەم سەمفۆنیای ژمارە یەک، ڕاچمانینۆف چوار ساڵ لە خەمۆکیدا بوو، دوای چارەسەری سەرکەوتوو، لە ساڵی ١٩٠١ دەستی کرد بە ئاوازدانانی کۆنسێرتۆی پیانۆی ژمارە ٢، ئەمەش فیدباکێکی زۆر ئەرێنی بەدوای خۆیدا هێنا و وای لێکرد بەناوبانگ.
ئارنۆڵد شۆنبێرگ (١٩٥١-١٨٧٤)
ئارنۆڵد ئاوازدانەرێکی نەمسایی بووە و بە باوکی زنجیرەیی ناسراوە.. ئارنۆڵد شۆنبێرگ ئاوازدانەر و مۆسیقاژەن و تیۆریستێکی خۆفێربووە، دامەزرێنەری قوتابخانەی دووەمی مۆسیقایە لە ڤییەنا، لەگەڵ دوو خوێندکارەکەی بە ناوەکانی ئەنتۆن ڤێبەرن و ئەلبان بێرگ. بە درێژایی ژیانی فێری مۆسیقا بووە. لەنێو خوێندکارەکانی دیکەیدا جۆن کەیج، ئۆتۆ کلێمپێر، لیۆپۆڵد ستۆکۆڤسکی و…
چارڵز ئایڤز (١٩٥٤-١٨٧٤)
ئەم ئاوازدانەرە ئەمریکییە زۆر لە مۆسیقاژەنەکانی سەردەمی خۆی زیاتر بوو. “پرسیاری بێ وەڵام” بە یەکێک لە بەرهەمە هەرە گرنگەکانی دادەنرێت.
مۆریس ڕاڤێل (١٩٣٧-١٨٧٥)
مۆریس ڕاڤێل ئاوازدانەر و مۆسیقاژەنی فەرەنسییە و بەرهەمی ناوازەی لە مۆسیقای سەدەی بیستەمدا بەجێهێشتووە.
هەموو مۆسیقاکانی لەڕادەبەدەر ڕەسەن بوون و ئەمەش وایکرد مۆسیقاکەی لەناو خەڵکی جیهاندا ستایشی بکرێت.
پیۆتر ئیلیچ چایکۆڤسکی (١٨٩٣-١٨٤٠)
چایکۆڤسکی ئاوازدانەرێکی بەناوبانگی ڕووسیایە. بالێی گوێزشکێن، دەریاچەی قوو، جوانی خەوتوو و سەمفۆنیاکانی لە گرنگترین بەرهەمەکانین.
بێلا باتورک (١٩٤٥-١٨٨١)
باتورک ئاوازدانەر و پیانۆژەنێکی هەنگاری بوو کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش مۆسیقای فۆلکلۆری هەنگاری لەگەڵ مۆدێرنیزم تێکەڵ کرد.
بەرهەمە بەناوبانگەکانی بریتین لە کۆنسێرت بۆ کەمانچە و پیانۆ، کۆنسێرت بۆ ئۆرکێسترا و بالێ شازادەی جەنگەڵ.
ئیگۆر ستراوینسکی (١٩٧١-١٨٨٢)
ئیگۆر ئاوازدانەرێکی ڕووسی بوو کە بە یەکێک لە کاریگەرترین و گەورەترین ئاوازدانەرەکانی سەدەی بیستەم دادەنرێت. زۆرێک لە ئاوازدانەرەکان لە ژێر کاریگەری خەیاڵی داهێنەرانەی ئەو بوون. دەکرێ بڵێین ئیگۆر باوکی مۆسیقای سەدەی بیستەمە.
ئەنتۆن وێبرن (١٩٤٥-١٨٨٣)
ئاوازدانەرێکی نەمسایی بووە و سەر بە دووەم قوتابخانەی مۆسیقای ڤیەننا بووە. شێوازی ئاوازدانانی لە سەردەمی خۆیدا تەواو نوێ و داهێنەرانە بوو. کاریگەری لەسەر نەوەی دوای جەنگ، زنجیرەیی، ئاوازدانەرە ئەزموونییەکان و لەوەش زیاتر، مینیمالیستەکان هەبوو.
ئێدگار ڤارێس (١٩٦٥-١٨٨٣)
ئێدگار ئاوازدانەرێکی فەرەنسییە و یەکێکە لە ئاوازدانەرانی سەردەمی مۆدێرن. بەشێک لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی بریتین لە شیعری ئەلیکترۆنی، شەب و ئەمریکا.
ئەلبان بێرگ (١٩٣٥-١٨٨٥)
بێرگ ئاوازدانەرێکی نەمساییە و لە شاری ڤییەنا لەدایک بووە. ئاوازەکەی زۆر نهێنی بوو و سەر بە قوتابخانەی دووەمی مۆسیقای ڤیەننا بوو. ئەو یەکێک بوو لە خوێندکارەکانی ئارنۆڵد شۆنبێرگ لەگەڵ ئەنتۆن ڤێبەرن.
سێرگی پرۆکفیڤ (١٩٥٣-١٨٩١)
پرۆکفیڤ ئاوازدانەرێکی ڕووسی بوو کە ڕۆمانسیزمی لەگەڵ شێوازێکی مۆدێرنیستی هاوسەنگ دەکرد.
مۆسیقای ئەو کاریگەرییەکی بەرفراوانی لە بواری هونەردا هەبووە و بەرهەمەکانی وەک “پیتەر و گورگ” و “ڕۆمیۆ و جولیەت” بوونەتە بەشێک لە یاسای مۆسیقای جیهانی و دەرەوەی بواری مۆسیقای کلاسیک.
جۆرج گێرشوین (١٩٣٧-١٨٩٨)
جۆرج ئاوازدانەر و پیانۆژەنێکی ئەمریکی هەمەلایەنە بوو و مۆسیقای جاز و کلاسیکی بەکاردەهێنا. جۆرج مۆسیقای بۆ میوزیکاڵەکانی برادۆی نووسیوە، لەگەڵ ئەوەشدا پارچە ئۆرکێسترایی و پیانۆیەکانی بەناوبانگن.
دیمیتری شۆستاکۆڤیچ (١٩٧٥-١٩٠٦)
دیمیتری ئاوازدانەرێکی گەورەی ڕووسییە و بە سەمفۆنیا گەورەکانی و کاریگەرییە ئۆرکێسترایی و ئۆپێراییەکانی ناسراوە. شۆستاکۆڤیچ لە زۆربەی ژیانیدا پەیوەندییەکی پشێوی لەگەڵ حزبی کۆمۆنیستی یەکێتی سۆڤیەت و ئامێری حکومەتی سۆڤیەتدا هەبووە. یەکێکە لەو هونەرمەندە کەمانەی سۆڤیەت کە بەرهەمەکانی لەلایەن خودی ستالینەوە ڕەخنەی لێگیرا.
ئۆلیڤیێر مێسیان (١٩٩٢-١٩٠٨)
ئۆلیڤیێر ئاوازدانەرێکی فەرەنسییە و بەرهەمی نایابی لە بوارەکانی وەک مۆسیقای ڕابردوو و ڕیتمە نوێیەکان و گۆرانی باڵندەدا بەجێهێشتووە. مۆسیقای مێسیان لێدانێکی ئاڵۆزی هەیە. لە ڕووی هارمۆنی و مێلۆدییەوە سیستەمێک بەکاردەهێنێت بە ناوی “شێوەی گواستنەوەی سنووردار”، کە ئەبستراکتێکە لە پێکهاتە سەرەتاییەکانی و ئیمپرۆڤیزەیشنەکانی.
جۆن کەیج (١٩٩٢-١٩١٢)
کەیج ئاوازدانەر و تیۆریست و فەیلەسوفێکی ئەمریکی بووە و لە سەردەمی خۆیدا چەندین خەڵات و ڕێزلێنانی بەدەستهێناوە.
بنیامین بریتن (١٩٧٦-١٩١٣)
بریتن ئاوازدانەرێکی ئینگلیزییە و بەناوبانگترین بەرهەمەکانی بریتین لە ئۆپێرا پیتەر گریمز لە ساڵی ١٩٤٥ و دووبارە دروستکردنەوەی فیلمی جەنگ لە ساڵی ١٩٦٢ و بەرهەمێکی دیکە بۆ ئۆرکێسترا لە ساڵی ١٩٤٥.
ویتۆڵد لوتزۆڤسکی (١٩٩٤-١٩١٣)
ویتۆڵد ئاوازدانەر و ڕێبەرێکی پۆڵەندی بوو کە بەهۆی شێوازی مۆسیقای سەرنجڕاکێش و دەربڕینی خۆیەوە ناوبانگی دەرکرد.
جۆرج لیگێتی (٢٠٠٦-١٩٢٣)
لیگێتیئاوازدانەرەکە جولەکەیەکی هەنگاری بووە و لە ڕۆمانیا لەدایک بووە و دواتر بووەتە هاوڵاتی نەمسا. یەکێکە لە گەورەترین ئاوازدانەرەکانی سەدەی بیستەم، کە بەهۆی مۆسیقای کلاسیکی و بەرهەمەکانی لە فیلمە جۆراوجۆرەکاندا ناوبانگی دەرکرد.
مۆرتۆن فێڵدمان (١٩٨٧-١٩٢٦)
مۆرتن ئاوازدانەرێکی ئەمریکییە و لە نیویۆرک لەدایک بووە. شێوازی مۆسیقای ئەو سەرنجڕاکێش و ناوازەیە و بە ڕەنگینیییەکی تایبەتەوە ئاوازی بۆ دانراوە. مامۆستاکەی خوێندکاری ڕاستەوخۆی ئارنۆڵد شۆنبێرگ بوو. هەروەها فێڵدمان پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هێنری کاول و جۆن کەیج هەبووە.
کارل هاینز ستۆکهاوسن (٢٠٠٧-١٩٢٨)
کارل ئاوازدانەرێکی ئەڵمانی بوو، لە بواری زنجیرەیی و مۆسیقای ئەلیکترۆنی و هەڕەمەکیدا ناسراو بوو. بە یەکێک لە کاریگەرترین ئاوازدانەرەکانی سەدەی بیستەم ناسراوە.
ستیڤن سۆندهیم (لەدایک بوو١٩٣٠)
ستیڤن ئاوازدانەر و ئاوازدانەرێکی ئەمریکی بوو کە بە یەکێک لە کەسە بەناوبانگەکانی شانۆی میوزیک دادەنرێت. لە گرنگترین بەرهەمەکانیدا دەتوانین باسی کۆمپانیاکە و چیرۆکی مۆسیقی و ئارایشتکاری خراپەی شەقامی فلیت بکەین. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ستیڤن خەڵاتی ئۆسکار و چەندین خەڵاتی گرامی و خەڵاتی بەنرخی دیکەی بەدەستهێنا.
برێت ویستڵ هاریسۆن (لەدایک بوو١٩٣٤)
برێت ویستڵ ئاوازدانەرێکی ئینگلیزی بوو کە تایبەت بوو بە مۆسیقای ژوور. بەرهەمی بەنرخی بەجێهێشتووە، کە هەریەکەیان پێگەیەکی تایبەتی لە بواری مۆسیقادا هەیە.
ستیڤ ڕیش (لەدایک بوو١٩٣٦)
ستیڤ ڕیش ئاوازدانەرێکی ئەمریکییە و هەندێک بە گرنگترین و گەورەترین مۆسیقاژەنی زیندوو ئەمریکی ناوی دەبەن. ڕیش بە یەکێک لە کاریگەرترین ئاوازدانەر و پێشەنگەکانی مینیمال مۆسیقا دادەنرێت.
فیلیپ گلاس (لەدایک بوو ١٩٣٧)
فیلیپ ئاوازدانەرێکی ئەمریکی بوو کە بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی مینیمال میوزیک دادەنرێت. ئاوازدانەرێکی ناوازە و بەردەوامە، کە مۆسیقاکەی خاوەنی شکۆ و سەرنجڕاکێشی جیهانییە. کاریگەری بەردەوامی ئەو لە بواری مۆسیقادا بە کەم سەیر ناکرێ.
لە ژیانی هونەریدا چەندین بەرهەم دەبینرێت، ئامادەکردنی ئۆپێرا، مۆسیقای شانۆ، ١١ سەمفۆنیا، ١١ کۆنسێرت، مۆسیقای ژوور و هەروەها دەنگی فیلم، کە ٣ بەرهەمیان پاڵێوراون بۆ خەڵاتی ئۆسکار.
کایا ساریاهۆ (لەدایک بوو١٩٥٢)
کایا ئاوازدانەرێکی فینلەندییە و لە بوارەکانی زنجیرەیی و سپێکترالیزمدا کاردەکات. ساریاهۆ لە ساڵی ١٩٨٨ خەڵاتی ئیتاڵیای بەدەستهێنا. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٣ خەڵاتی مۆسیقای جەمسەری بەدەستهێناوە.
ئۆلیڤەر کنوسن (٢٠١٨-١٩٥٢)
ئۆلیڤەر ڕێبەر و ئاوازدانەرێکی بەناوبانگی ئینگلیزی بوو کە بە مۆسیقای ڕەسەن و سەرنجڕاکێش ناسرابوو.